شبكة لالش الاعلامية

“ئەنجامێ سەره‌دانا شاندێ ئەمنيێ ھەرێمێ بۆ ئيرانێ ئەرێنی بوو”

“ئەنجامێ سەره‌دانا شاندێ ئەمنيێ ھەرێمێ بۆ ئيرانێ ئەرێنی بوو”

هەولێر-KDP.info-ImageThumb (2)

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران دەڵێت، سەردانی شاندە ئەمنییەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئێران ئەرێنی بووە و لێک تێگەیشتوونە؛ وا ڕێک کەوتوونە حکوومەتی ھەرێم سنووری خۆی بپارێزێت و، ئەوانیش واز لە تۆپبارانکردنی سنووری ھەرێم بهێنن.

(عەبدوڵا ئاکرەیی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “شاندە ئەمنییەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوە چووبوو بۆ ئێران باسی تۆپبارانکرانی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستانیان لەگەڵدا بکەن؛ ئێرانییەکانیش زۆر بە وردی باسەکەیان کرد و، باسی ڕێگەچارەیش کرا؛ جا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سنووری خۆی چاوەدیری دەکات و، ناکرێت هیچ کەس و لایەنێک لە سنووری ھەرێمەوە هێز بنێرێتەوە بۆ ئێران؛ وا لیژنە ئەمنییەکە گەڕایەوە ھەرێمی کوردستان ، کوردستانیش دەست دەکات بە کاری خۆی.”

گوتیشی، شاندە ئەمنییەکەی ھەرێم و شاندە ئەمنییەکەی ئێران باش لێک تێگەیشتن؛ شاندە ئەمنییەکەی ئێران نوێنەری پێنج وەزارەت و، هەرھەموو دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانی تێدا بوو.”

(عەبدوڵا ئاکرەیی) گوتیشی، وا ڕێک کەوتوونە لەمەولا نە ھەرێمی کوردستان لە سنووری خۆی خافڵ بێ، نە ئێرانیش تۆپباران بکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ: مه‌ سێڤێن به‌رواریان بۆ كه‌نداڤى هنارده‌كرن

Lalish Duhok

په‌روه‌ردێ بهایێ خواندنێ كێم كر

Lalish Duhok

لیژنەيا ئاسایش و بەرگریێ ل پەرلەمانێ عێراقێ: رێژەيا کوردان دناڤ سوپايێ عێراقێ دا کێمترە ژ 2%

Lalish Duhok