یه‌مه‌ن داخوازا رۆنكرنێ ژ به‌غدا دكت
K24 – هه‌ولێر
پاش ئەوەی كە شاندێكی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن سه‌ردانی به‌غدای كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی عێراق پێشوازی لێكرا، حكومه‌تی دانپێراوی نێوده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆی داوای روونكردنه‌وه له به‌غدا ده‌كات.
حكوومه‌تی یه‌مه‌ن داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به سه‌ردان و دیداری حووسییه‌كان و پێشوازی به‌رپرسانی به‌غدا له‌م شانده بدات، كه كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌سه‌ر زاری هه‌ندێ له میدیای عێراقی رایگه‌یاند به‌غدا ئه‌نجومه‌نی بالای سیاسی یه‌مه‌ن به فه‌رمی ناسیوه كه له لایه‌ن حووسییه‌كان و سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح پێكهێنراوه.
ئامانجی سه‌ردانی شاندی حوسییه‌كان بۆ عێراق به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری به‌غدا بۆ ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كه‌یان بوو كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی لوبنان و ئیرانیشیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند به‌هۆی نادیاری هه‌ڵوێستی به‌غدا و پێشوازیكردن له شاندی حووسییه‌كان و به میدیاییكرنی سه‌ردان و دیدارییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، پێویسته حكومه‌تی عێراق روونكردنه‌وه بدات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
