شبكة لالش الاعلامية

سەندیكا نۆژداران: زێده‌ترژ 1200نۆژداران كوردستانان بجێهێلايه‌

سەندیكا نۆژداران: زێده‌ترژ 1200نۆژداران كوردستانان بجێهێلايه‌ 

رووداو-هەولێر243908Image1

بەرپرسێكی سەندیكای پزیشكانی كوردستان ئامارێكی گەورە لەسەر كۆچكردنی پزیشكان بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات ‌و دەشڵێت “بەشێكی كۆچكردنەكە پەیوەندی بەرێزنەگرتنی پزیشكانەوە هەیە”. وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستانیس رایگەیاند “ئەگەر كۆچكردنی پزیشكان بەردەوام بێت، كێشەی گەورەمان بۆ دروست دەبێت”.

د.شوان قادر سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای پزیشكانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند بەپێی ئامارێك ‌و بەهۆی قەیرانە جیاجیاكانەوە 1203 پزیشك كوردستانیان بەجێهێشتووە، ئەو گوتی “بەشێكی كۆچكردنەكە پەیوەندی بەرێز نەگرتنی پزیشكانەوە هەیە، هەمووی پەیوەندی بە قەیرانی دارایی ‌و داواكەوتنی مووچەوە نییە”. ئەو بەرپرسەی سەندیكای پزیشكان باسی لەوەش كرد لە كوردستان نەك كار ئاسانی بۆ هاتنەوەی پزیشكە كوردەكانی دەرەوە وڵات ناكرێت، بەڵكو ئەوانەشی بە ویستی خۆیان دەگەڕێنەوە ئەوەندە گرفتیان بۆ دروست دەكرێت، بەناچاری دەگەڕێنەوە دەرەوەی وڵات، ئەو گوتیشی “دەیان نموونەی وەهامان هەیە، لەبەر دروستكردنی گرفت بۆیان، گەڕاوەتەوە ئەو وڵاتەی لێوەی هاتوون”.

هەر سەبارەت بەو پرسە د.رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند وەرگرتنی مۆڵەتی بێ‌مووچە لەلایەن پزیشكانەوە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو زیادی كردو وە و هۆكارەكەشی پەیوەندی بە قەیرانی دارایی‌ و پاشەكەوتكردنی مووچەكانیانەوە هەیە، ئەو گوتی ” هەر چۆنێك بێت تاوەكوئێستا نەمان هێشتووە قەیرانی دارایی كێشەی گەورەمان بۆ دروستبكات، بەجۆرێك ببێتەهۆی وەستانی كارەكانمان، بەڵام ئەگەر كۆچكردنی پزیشكان بەردەوام بێت، كێشەی گەورەمان بۆ دروست دەبێت”.

د.خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە (رووداو)ی راگەیاند تەنیا لەم ساڵدا بەهۆكاری جیاجیا لە وەزارەتی تەندروستی، زیاتر لە 250پزیشك لەكار دابڕاونن ئەو گوتیشی “بەڵام شوێنی ئەوانەمان بە دامەزراندنی 250پزیشك پڕكردۆتەوە”.

لەهەرێمی كوردستان نزیكەی 10هەزار پزیشك هەن، كە پزیشكانی ددان و دەرمانسازیش دەگرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پۆلیسێن هه‌ولێر: ل سەر کێشه‌يه‌كا دوژمنداری کەسه‌ک هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok

رێيا ھەولێر – مەخموور دئێته‌ ڤه‌كرن 

Lalish Duhok

سه‌لاحه‌دین بەهائه‌دین: بارزانی بۆ چاكسازییان یێ رژده‌

Lalish Duhok