شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا چاڤدێرييا گفتوگۆيێن هەولێر و بەغدا دکت

ئەمریکا چاڤدێرييا گفتوگۆيێن هەولێر و بەغدا دکت

باسنيۆز:4b76d8e3edd629ec4c093aa8c616ce40_L

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، گفتوگۆکانی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، بە چاودێریی ئەمریکا دەستی پێ کردووەتەوە و تەوەری گفتوگۆکانیش گۆڕاون.

سیروان سیرینی، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گۆڕانکاریی تەواوی بەسەر هاتووە، بە جۆرێک لە دوایین سەردانی شاندی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئەمەریکا بووە”.

جەختیشی لەوە کردەوە: “دۆگڵاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەناو کۆبوونەوە و بە ئاگاداریی ئەو بووە”. گوتیشی: “هەر بڕیارێکی چارەنووسساز لەنێوان هەولێر و بەغدا، بە چاودێری و ئاگاداریی ئەمەریکا دەبێت و پەیوەندییمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەش بڕیاری جیابوونەوە و سەربەخۆیی خۆمان دەدەین، گفتوگۆ دەکەین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی و شانده‌كا بلندا وه‌زاره‌تا ده‌رڤه‌ یا رۆسیا كۆمبوون

Lalish Duhok

جڤاتا وه‌زیران باس ل به‌رهه‌نگاربوونا گه‌نده‌لیێ و ره‌وشا په‌روه‌ردێ ل هه‌رێمێ كرن

Lalish Duhok

كۆمسیۆنێ مه‌رجێ پلێتا ئاهێن خوارنێ بۆ ده‌نگده‌رێن ده‌رڤه‌ی وه‌لاتی راكر

Lalish Duhok