شبكة لالش الاعلامية

سەرۆكێن زانكۆيێن حكومی ل هه‌رێمێ دێ ئێنه‌ گوهۆرين

سەرۆكێن زانكۆيێن حكومی ل هه‌رێمێ دێ ئێنه‌ گوهۆرين  

رووداو – هەولێر244507Image1

گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، وەكو قۆناخی یەكەمیش سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین دەگۆڕدرێن.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ‌و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “هەموو ئەو سەرۆك زانكۆیانەی ماوەی كاركردنیان تەواوبووە بەپێی یاسا دەگۆڕدرێن”.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ‌و توێژینەوەی زانستی هەروەها گوتی “وەكو قۆناخی یەكەم گۆڕانكاری لە پۆستی سەرۆكی زانكۆكانی سلێمانی، هەڵەبجە و راپەرین دەكرێت، گۆڕانكاریەكەش هەموو زانكۆ حكومییەكان دەگرێتەوە”.

لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو سێ‌ سەرۆك زانكۆیە، گوتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی “تاوەكو پڕكردنەوەی شوێنەكانیان لەلایەن یاریدەدەری سەرۆك زانكۆكان بۆ كاروباری كارگێڕی، كارەكانی ئەو زانكۆیانە بەڕێوەدەبردرێن، هەروەها پڕكردنەوەی شوێنی سەرۆك زانكۆكان بە فەرمی، لەسەر بنەمای بانگەواز ‌و ناردنی سیڤی دەبێت”.

ئەو سەرۆك زانكۆیانەی ماوەی یاسایی كاركردنیان تەواو بووە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە فەرمانی گۆڕینیان دەرچووە، بریتین لە: پرۆفیسۆر سەلاحەدین سەعید، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پرۆفیسۆر محەمەدعەلی، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین ‌و د. خەسرەو عەبدوڵڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە.

بەپێی یاسایەكی پەرلەمانی كوردستان هەموو سەرۆك زانكۆیەكی حكومی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە پۆستەكەی دەمێنێتەوە، لە دەسەڵاتی وەزارتی خوێندنی باڵاشدا هەیە بۆ یەك خولی دیكە كە چوار ساڵە ماوەی كاركردنی سەرۆك زانكۆكان نوێ‌ بكاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خالید ڕێکانی: ڕێگریکرن ل ڤه‌گەڕيانا پارتی بۆ کەرکووک و شنگالێ بەڵگەیە ل سه‌ر بجهنه‌ئينانا ماده‌يا 140

Lalish Duhok

به‌غدا 41 كارمه‌ندێن عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل دكت 

Lalish Duhok

بەرهەمئينانا كارەبێ ل هەرێمێ گەهشتيه‌ 3 هەزار و 800 مێگاواتان

Lalish Duhok