شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا: سوپايێ توركیا بەشداريێ د ئۆپەراسیۆنا موسل و رەقە دا ناكت

ئەمریكا: سوپايێ توركیا بەشداريێ د ئۆپەراسیۆنا موسل و رەقە دا ناكت

K24 – هه‌ولێرcerablus-turkya

باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە توركیا جۆن بێیس رایگەیاند ھێزی وشكایی سوپای توركیا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ و رەقە ناكات.

جۆن بێیس له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ رۆژنامه‌نووسانی توركیا سەبارەت دەنگۆی بەرفراوانبوونی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە سوریا بۆ رەقە و موسڵ رایگەیاند پرسەكانی عێراق پەیوەندی بە حكومەتی عێراقەوە ھەیە كە بۆ خۆیان ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش كۆنترۆڵ دەكەن.

گوتیشی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی به‌ راهێنان و لۆجستی یارمه‌تی هێزه‌كانی عێراقی ده‌ده‌ن و پێشبینی ناكه‌م سوپای توركیا به‌شداری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بكات.

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه‌، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گوتی هاوشیوه‌ی موسڵ باوه‌ر ناكه‌م هێزی زه‌مینی توركیا یان ئه‌مریكا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌ بكه‌ن.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مریكا وه‌ڵامی داواكاری توركیا بۆ پشتگیری هه‌وایی بۆ هێزه‌كانی له‌ سوریا نه‌دایه‌وه‌ گوتی كاتی كه‌ توركیا داوای یارمه‌تی كرد، فڕۆكه‌كانمان له‌ عێراق یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی سوریا سه‌رقاڵی ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌ بوون، هه‌ربۆیه‌ وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ به‌په‌له‌یه‌ نه‌درایه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ مانای پشتگیری نه‌كردن یان په‌یامێكی سیاسی نییه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامارا نوو يا كۆرۆنا: 444 تووشبوون و 14 كه‌سێن دى گیانێ خۆ ژ ‌ده‌ست دا

Lalish Duhok

ئیران دێ سەربازگەھەکا نوو دناڤبەرا کەرکووکێ و مووسلێ دا دانیت

Lalish Duhok

عه‌لی حوسێن ئارمانجا سه‌ره‌دانا شاندێ هه‌ده‌پێ بۆ هه‌رێمێ ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok