هه‌ڤپه‌یمانییا چار قۆلى هاته هه‌لوه‌شاندن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌ی له نێوان رووسیا و ئێران و عێراق و سووریا به مه‌به‌ستی هاوكاری نێوانیان پێكهاتبوو و وه‌ك هاوپه‌یمانی چوار قۆڵی ناوی ده‌هێنرا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دواین كه‌س بووه كه زانیوویه‌تی.
هه‌ر چه‌نده له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له عێراق ده‌گیرا كه وه‌ك هاوبه‌ش و هاوكار له‌و ژووره به‌شدار بوو، به‌ڵام ئه‌و هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵیه بێ ئه‌وه‌ی رابگه‌یه‌نرێت هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و “3” راوێژكاره رووسییه‌ی كه له عێراق مابوون و له‌و ژووره هاوبه‌شه‌دا كاریان كردووه، له مانگی ئابدا عێراقیان جێهێشتووه و له ناكاو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ رووسیا و ئێستا ئه‌و راوێژكارانه له عێراق نه‌ماوون و ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌ش نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌و جۆره نه‌مانی ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌ی شیكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی لێكتێگه‌یشتنی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن له‌م دواییانه‌دا، و نه‌بوونی خواست له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ تێوه‌گلانی رووسیا له مه‌یدانی عێراق و ره‌تكردنه‌وه‌ی هێزه كوردی و سونییه‌كانی عێراق له هاوكاری و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵیه‌دا هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه‌یه‌تی،چونكه هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای باسكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانییه چوار قۆڵیه‌دا هه‌ڵوێستی خۆی به روونی راگه‌یاندبوو كه ئه‌وان به‌شێكن له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هه‌بوونی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی نێوان وڵاتانیش بۆ له ناوبردنی داعش به پێویست زانی بوو به مه‌رجێك هه‌نگاوه‌كان بۆ دژایه‌تی داعش و تیرۆر بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
