شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی پێشنیازا سەربەخۆیيا ئابووری بۆ پارێزگه‌هان دكت

پەرلەمانتاره‌كێ پارتی پێشنیازا سەربەخۆیيا ئابووری بۆ پارێزگه‌هان دكت

رووداو-هەولێر247608image1

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “پێشنیازی سەربەخۆبوونی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە سەرچاوە داراییەکانی خۆیان بۆ ئەوەی روون ببێتەوە کە کێ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە”.

دڵشاد شەعبان، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “پێشنیاز دەكەم لەمەولا هەرپارێزگایەك لە سەرچاوەی دارایی خۆی سەربەخۆ بێت و لە ئیداریدا سەربەخۆبێت، بەڵام لەژێر یەك هەرێمێكی یەكگرتوو یەك پەرلەمان و یەك سەرۆكی حكومەت دابێت و ستراتیژی نەتەوەیی بۆ پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان هەبێت.”

دلشاد شەعبان کە ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە پەرلەمانی كوردستان گوتی:” كاتێك لامەركەزیەتێكی ئیداری و ماڵی بۆ هەر پارێزگایەك هەبێت. هەرپارێزگایەك سەربەخۆبێت لە دابینكردنی مووچە و داهاتی سنوورەكەی، ئەوكاتە دەردەكەوێت كە ئایا پارتی هۆكاری دواكەوتنی مووچەیە یان لایەنی دیكەش هەن بەرپرسن و دەستی چەوری خۆیان بە پارتی دەسڕن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دابه‌شكرنا موچێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌يان هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: ژیان و سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌

Lalish Duhok

ژه‌نه‌راله‌كێ ئه‌مریكی: دامه‌زراندنا ناوچەیەکا فیدرال بۆ کوردان ل سووریا ئارمانجا مه‌ نینه‌

Lalish Duhok