شبكة لالش الاعلامية

شارل دیگۆل بۆ شەرێ مووسل گەهشتە رۆژهەلاتا ناڤەراست

شارل دیگۆل بۆ شەرێ مووسل گەهشتە رۆژهەلاتا ناڤەراست

باسنيۆز:c34422c98a13b7d76db4d774f010ced0_l

ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی هێزەكانی سوپای فەرەنسا رایگەیاند فڕۆكە هەڵگری زەبەلاحی شارڵ دیگۆڵی فەرەنسی گەیشتووەتە ئاوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ بەشداریكردن لە شەڕی ڕزگاركردنەوەی شاری موسڵ لەدەست داعش.

كۆڵۆنێڵ باتریك ستیگەر گوتەبێژی فەرماندەیی ئەركانی فەرەنسا رایگەیاند كەشتییەكە دوێنێ دووشەممە لە تۆڵۆنی باشووری فەرەنساوە بەڕێكەوتووە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕێگەشدا بەردەوامە لە ڕاهێنانەكانی.

سیتگەر پێشبینی كرد لە سەرەتای مانگی داهاتوودا فڕۆكەهەڵگرە فەرەنسیەكە دەست بەیارمەتیدان و پشتیوانی هێزە عێراقییەكان بكات”.

كەشتیی فڕۆكەهەڵگری شارڵ دیگۆڵ 24 فڕۆكەی “رافاڵ مارین”ی هەڵگرتووە، جگە لەوەش 12 فڕۆكەی شەڕكەری تری فەرەنسا لە ئوردن و ئیماراتەوە بەشداری شەڕی لەناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: داخواز ل وەزیرا دەرڤه‌يا سويد کر ب هانا کۆچبەران بچن

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: پێشمەرگەى و خەلكێ كوردستانێ ئەفسانەيا داعشێ تێكشكاند

Lalish Duhok

پنتاگۆن: هێزێن ئه‌مریکا پشتى شه‌رێ داعش دێ ل عێراقێ مينن

Lalish Duhok