شبكة لالش الاعلامية

فەرەنسا، كورسيێن خووندنا ماستەرێ بۆ قوتابیێن کوردستانێ دابينكرن

فەرەنسا، كورسيێن خووندنا ماستەرێ بۆ قوتابیێن کوردستانێ دابينكرن

هەولێر-KDP.info-imagethumb

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، قوتابیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە، كە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق/ بەشی هاوكاری و كولتووری، چەند كورسییەکی خوێندنی باڵا/ ماستەر لە بوارەكانی (ئابوری، یاسا، زانستە ڕامیارییەكان)ـی پێشكەش بە خوێندكارانی ساڵی سێیەم و چوارەمی ئەو بەشانەی سەرەوە لە زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨) كردووە.

بە گوێرەی هەواڵێكی بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەر قوتابییەكی قۆناغی سێیەم و چوارەم لە كۆلێژەكانی (ئابووری، یاسا، زانستە ڕامیارییەكان) لە زانكۆ حكوومییەكانی هەرێمی كوردستان خوازیاری بەدەستهێنانی ئەو كورسیانەی خوێندنە بۆ ساڵی (٢٠١٨)، با سەردانی پەیمانگای فەڕەنسایی لە شاری هەولێر بكات بۆ خۆتۆماركردن، چونكە لە ڕێكەوتی (٢/١٠/٢٠١٦) دەست بە كۆرسی زمانی فەڕەنسایی لە ناوەندی كولتووری لە كۆنسووڵگەریی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەروەها ڕایگەیاندووە، وەزارەتەكەیان خوێندكارانی ئەو بەشانە ئاگادار دەكاتەوە كە باشترین كاندیدەكانی كۆرسی زمانی یەكەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێك زمانی فەڕەنسایی دەخوێنن تا بتوانن بچنە ئاستی (B2) لە زمانی فەڕەنسایی.

دواتر و لە كانوونی یەكەمی ساڵی (٢٠١٨) و، لەسەر بنەمای ئاستی زمان و كۆنمرەی زانكۆ، لەلایەن بەشی هاوكاری و كولتووری لە باڵیۆزخانەی فەڕەنسا باشترین كاندید دەستنیشان دەكرێت و پەسند دەكرێ بۆ ئەوەی بتوانێ لە وڵاتی فەڕەنسا درێژە بە خوێندنی باڵا/ماستەر بدات.

ڕۆژی یەكشەممە (٢٥/٩ تا ٢٩/٩/٢٠١٦) دەرگای ناوتۆماركردن بۆ خولی زمان لە پەیمانگای فەڕەنسایی لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.
2- نرخی بەشداریكردن بۆ كۆرسی زمان بریتییە لە (١٢٠٠٠٠) هەزار دینار.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤێ مه‌هێ دێ چه‌ند ژ مووچه‌ى هێته‌ برین؟

Lalish Duhok

حكوومەت ل هەر باژێره‌كى هەرێما كوردستانێ پانزينخانه‌يه‌كێ بۆ پاسێن ھێلا گشتی تەرخان دكت

Lalish Duhok

وەزارەتا ئەوقافێ داخوازێ ژ وه‌زاره‌تا نافخۆ دكه‌ت فالچی و جادۆگەران بگریت

Lalish Duhok