شبكة لالش الاعلامية

ناڤه‌رۆكا کۆمبوونا سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ و شاندێ بلندێ پارتا دیموکراتا گەلان

ناڤه‌رۆكا کۆمبوونا سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ و شاندێ بلندێ پارتا دیموکراتا گەلان

ZNA- هەولێرhdp-u-barzani

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین “مەسعود بارزانی” سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە “سەلاحەددین دەمیرتاش” ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان و “ئوسمان بایدەمیر” و شاندێکی یاوەریان کرد کە لە ژمارەیەک پارلەمانتاری ھەدەپە لە پارلەمانی تورکیا و راوێژکاران پێکھاتبوو.

لە سەرەتای دیدارەکەدا سەلاحەدین دەمیرتاش سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دیدارەکە و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتیی لە شەڕی دژی تیرۆر و قوربانیدانی پێشمەرگە دەربڕی. ھەر لە دیدارەکەدا دەمیرتاش ئامانجی شاندەکەی لە سەردانی ھەرێمی کوردستان خستەڕوو کە ھەوڵێکە بۆ سازدانی دیالۆگ لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بۆ ئەوەش پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە. دەمیرتاش جارێکی دیکە ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە پشتیوانی کردن و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و ڕایگەیاند کە ئەوان چاویان لەوەیە سەرۆک بارزانی ھەوڵەکانی بۆ ئەو دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی بخاتەوەگەڕ و وەک براگەورەش پشتیوانی پڕۆژەی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بێت و ڕایگەیاند کە ڕۆڵی جەنابتان کاریگەرییەکی زۆری بۆ سەرخستنی ئەو ھەوڵە دەبێت.

ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ سەرخستنی دیالۆگ بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی ھەموو لایەنەکان، ڕاشیگەیاند کە گەنجانی کورد لە سەنگەرەکانی بەرگریدا خاکی کوردستان دەپارێزن، بەڵام بەداخەوە ڕۆڵی میدیای کوردستانی لە ئێستادا لە خزمەت برایەتی و ھەماھەنگیی لایەنە سیاسییەکاندا نییە و سەرکردەکانیش ئازار دەدات و خەڵکیش لەو زمانە بێزارن، بۆیە پێویستە ھەنگاوی یەکەمی دیالۆگی لایەنەکان لە ڕێگەی گۆڕینی زمانی ئاخاوتنی میدیاکان بێت و میدیا بخرێتە خزمەتی برایەتی و دیالۆگی لایەنەکان نەک وەک ئێستا کە بۆتە بەشێک لە کێشە. ھەروەھا داواشی کرد لایەنەکان چیتر لە ڕێگەی میدیاکانەوە لەگەڵ یەکتری نەدوێن، بەڵکوو ڕێگەی دانوستان و دیالۆگ بگرنە بەر.

دواتر سەلاحەدین دەمیرتاش بە درێژی باسی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دۆزی کوردی کرد و دیالۆگ و ھاوکاریی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی بە تاکە ڕێگەی پێویست لەقەڵەم دا.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی بەگەرمی بەخێرھاتنی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند کە گەلی کوردستان بە بێ خواستی خۆی دابەش کراوە و بۆ مانەوە و پاراستنی ناسنامەی خۆی شەڕی کرد و توانی ناسنامەی خۆی بپارێزێت، بەڵام ئێستا لە قۆناخی مسۆگەرکردنی دەستکەوت و بەرەوپێشەوەچوونی دۆزی گەلەکەمانداین و بۆ ئەوەش پێویستیمان بە ئاشتییە نەک شەڕ. سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە ئەگەر لە رابردوودا گلەییمان لە زلھێزەکان و دەوڵەتەکان ھەبووبێت، ئەوە ئێستا کاتی ئەوەیە گلەیی لە خۆمان بکەین.

سەرۆک بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەی باسکرد کە ئەنجامی شەڕ ماڵوێرانی و کاولکارییە و رۆژێک شەڕ زووتر رابگیرێت باشترە و لە قازانجی ھەموو لایەکە و بۆ سەرخستنی ئاشتییش پێویستە ھەموو لایەک پاڵپشت و ھاوکاری یەکتر بین. جەختیشی کردەوە کە ئامادەیە لەپێناو دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا یارمەتیدەر بێت و لەھیچ ھەوڵێک درێخی ناکات. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان ھەوڵی زۆری داوە و ئەوەی لەدەستی ھاتووە کردوویەتی و ئێستایش بە تەواوی پشتگیریی لەو ھەوڵەی ئەوان دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەدر و عامری: پێدڤییە حکومەت ب بریارەکا ئیراقی بھێت پێکئینان

Lalish Duhok

پولیسێن دھۆکێ ئەگەر و جورێ تەقینا کەلەکچی ئاشکراکر

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی و نوینەرا یۆئێنێ بەحسا پێکئینانا حکومەتا نوی یا ئیراقێ کرن

Lalish Duhok