وه‌زیرا به‌رگریيا ئه‌لمانیا: پێشمه‌رگه‌ى ل ئازادكرنا مووسلێ رۆله‌كێ سه‌ره‌كی دێ هه‌بت
خه‌ندان
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌مرۆ هه‌ینی راگه‌یاند، پێشمه‌رگه له ئازادكردنی موسڵ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت و ئاشكراشیكرد، له‌ماوه‌ی رابردوودا وڵاته‌كه‌ی راهێنانی به ده‌هه‌زار پێشمه‌رگه كردوه‌و به‌بری 90 ملیۆن یۆرۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ ئه‌و هێزه دابینكردوو.
ئه‌و وتانه‌ی ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له پیرمام له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ڤۆن دێرلا‌ین، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا باسیله‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی رابردوو زیاتر له ده هه‌زار پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاه‌وه راهێنانیان پێكراوه و 90 ملیۆن یۆرۆشیان وه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه كردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، به‌رنامه‌ی راهێنانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه فراوانتر ده‌كه‌ن و له هه‌ولێره‌وه راهێنانه‌كان ده‌به‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی ئارامه‌و پێشمه‌رگه‌ی لێیه.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا پێشمه‌رگه‌ی به هێزێكی سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ناوبرد‌و وتی “هێزی پیشمه‌رگه‌ش رۆڵیكی سه‌ره‌كی ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و پێشمه‌رگه چه‌ندین مانگه زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تر سنوری له داعش ده‌پارێزێت”.
ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، ئاشتبونه‌وه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی له داوی ئازادركدنی موسڵ به “گه‌وره‌ترین ئه‌ركی سیاسی” زانی و باسیله‌وه‌كرد، گه‌وره‌ترین ئه‌ركی سیاسیه كه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت چۆن ئاشتبونه‌وه له‌نێوان خه‌ڵك و پێكهاته‌كان دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوی عیراق دووباره دابرێژِرێته‌وه.
هاوكات مه‌سعود بارزانی، له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، هاوكاریه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ پێشمه‌رگه كاریگه‌ری هه‌بووه‌و هاوسه‌نگی هێزی گۆڕیوه له به‌ره‌كانی شه‌ر.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكاریه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به هه‌مان شێوه كاریگه‌ری ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
