ده‌مێ پێدانا 10 ملیۆن دیناران هاته دياركرن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی رایگه‌یاند” هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی پێدانی سلفه “10” ملیۆن دینارییه‌كه به فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.
“مونا ئه‌لغه‌رابی” له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی” سلفه‌كه به رێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی (QiCard) خه‌رج ده‌كرێت و قه‌رزی ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانیش له بانكی “ره‌شید” داده‌نرێت.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه ئه‌وه‌شی گوتووه” ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌رێوه‌به‌رانی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شیدی له باره‌ی قه‌رزی فه‌رمانبه‌رانه‌وه میوانداری كردووه ،بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری رێنمایی و رێكاره‌كانی پێدانی ئه‌و سلفه‌یه‌بن و به‌ر به هه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌ك بگرن كه له رێگه‌ی قه‌رزدانه‌وه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه”رێكاره نوێیه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه به شێوه‌یه‌كه فه‌رمانبه‌ر به رێگه‌ی فۆرمێكی ئه‌لیكترۆنی داواكاری پێێشكه‌ش ده‌كات، و ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی وه‌ك “ته‌ندروستی” و “ناوخۆ” و “به‌رگری” ئه‌و سلفه‌یه‌ی بانكی رافیده‌ین نایانگرێته‌وه،به‌ڵام دوای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری بانكه‌كان ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌خرێنه لای بانكی ره‌شید تا فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده‌كانیان بتوان له‌و قه‌رزه سودمه‌ندبن، و بانكی رافیده‌ینیش سلفه به فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه ده‌دات، و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
