ژبه‌ر گه‌نده‌ليێ پرۆسا خووندنێ ل عێراقێ تووشی قه‌یرانا كێميا قوتابخانا بوويه
كوردستان تيڤى
قه‌ره‌باڵغی پۆله‌كانی خوێندن به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان، نیگه‌رانی قوتابیان و كه‌سوكاری قوتابیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ساڵی نوێی خوێندن له عێراق ده‌ستی پێكرد و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی نوری مالیكیش سه‌دان ملیۆن دۆلار كه بۆ دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ته‌رخان كرابوو دیار نه‌ماوه.
سه‌باره‌ت به ساڵی نوێی خوێندن هاووڵاتی، وه‌لید خالید زۆبه‌عی كه خۆی و خێزانه‌كه‌ی له شاری فه‌للوجه‌وه ئاواره‌بوون و ئێستا له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌مییه باكووری به‌غدا نیشته‌جێین، ده‌ڵێت چوار منداڵم هه‌یه كه دووانیان قوتابی سه‌ره‌تایین و له قوتابخانه‌یه‌كی نزیك ماڵه‌كه‌مان ده‌ستیان به ده‌وام كردووه و سێیه‌میان قوتابی ئاماده‌ییه و چواره‌مشیان له زانكۆیه كه به‌هۆی خراپی باری دارایی، ئه‌وه‌ی له زانكۆیه نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی به زانكۆوه بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردوه‌ی عێراق، نایف حه‌سه‌ن رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده رایگه‌یاندووه له‌و پلانه ستراتیجیه‌ی كه بۆ ده ساڵی داهاتوو دایناوه، له‌مساڵدا هه‌زار و سێ سه‌د و چل و شه‌ش قوتابخانه دورست ده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست ته‌رخان نه‌كرێت، به دووری ده‌زانم ئه‌و ژماره‌یه قوتابخانه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه دورست بكرێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د ته‌ها ئاماژه‌ی به هۆكارێكی دیكه له زۆربوونی ژماره‌ی قوتابیان له یه‌ك پۆلدا له قوتابخانه‌كان كرد كه ئه‌ویش گه‌نده‌ڵییه و گوتی: گه‌نده‌ڵی رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له به‌هه‌ده‌ردانی زۆرێك له‌و بڕه پارانه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ دروستكردنی قوتابخانه له ساڵی دوو هه‌زار و سێیه‌وه ته‌رخانی كردووه.
ته‌ها ده‌شڵێت: له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌دا له دوو هه‌زار و شه‌ش بۆ دوو هه‌زار و چوارده، هه‌شت سه‌د و بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ته‌رخان كرابوو كه ته‌نها شه‌ش له سه‌دا له‌و پرۆژانه جێبه‌جێ كران.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
