خه‌سرۆ گۆران: پارتی هیچ كه‌سه‌ك بۆ پۆستێ وه‌زیرێ دارایی كاندید نه‌كريه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌واڵی دیاریكردنی كاندیدێك، له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه، بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، پارتی چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كات.
خوسره‌و گۆران، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تایبه‌ت به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، هێشتا پارتی هیچ كه‌سێكی كاندید نه‌كردووه و گوتی: “پارتی چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی ده‌كات”.
هۆشیار زێباری، كه له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق بوو، رۆژی 21ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوو، به شێوازی ده‌نگدانی نهێنی و به زۆینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، متمانه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه، به كۆی 158 ده‌نگی به‌ڵێ و 77 ده‌نگی نه‌خێر.
به‌ر له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له زێباری، به واژووی 102 په‌رله‌مانتار داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كرا، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه وه‌ڵامه‌كانی زێباری بخرێته‌وه ده‌نگدان، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به شێوازی نهێنی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری دارایی، هۆشیار زێباری تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان داوه و به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش، ئه‌وان چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
