شبكة لالش الاعلامية

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن

رووداو – كەركووك
سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە.

مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”.

هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كارەبا نیشتمانی دێ كێم بت 

Lalish Duhok

باعه‌درێ.. بنگەهێ لالش پشکداریێ د جەژنا “نیشانا” دا دکەت

karwanhaji

دوو هه‌يڤێن دی ئەنجامێن ھەلبژارتنان دێ ئێنه‌ ئێكلايكرن

Lalish Duhok