شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ هه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی: هێزێن پێشمەرگەى و عێراق دبەردەوامن ل پێشڤه‌چوونان ل ئۆپەراسیۆنا مووسل دا

په‌يڤدارێ هه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی: هێزێن پێشمەرگەى و عێراق دبەردەوامن ل پێشڤه‌چوونان ل ئۆپەراسیۆنا مووسل دا

خەندان

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوامن لە پێشڕەوی و پاككردنەوەی ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی داعش لەنزیك موسڵ.

كۆلۆنێڵ جۆن دۆریان، وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لەدژی داعش ئەمڕۆ لەچەند تویتێكدا ڕایگەیاند:” گورزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە لە 17ی تشرینی یەكەمدا 46 تونێلی داعشیان وێران كردووە، بەوەش هەڕەشەی ئەو تاكتیكەی دوژمن كەمتركراوەتەوە.

وتیشی:” بنكەی ئاسمانی رۆژئاوای گەیارە كرایەوەو یەكەمین فرۆكە رۆژی 21 تشرینی یەكەم نیشتەوە . ئێستا فرۆكەكانی هاوپەیمان و هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەتوانن بە خێرایی لەوێ سوتەمەنی و پێداویستی پێویست وەربگرنەوە.”

دۆریان رونیكردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی مەترسییەكان بۆ سەر هێزەكان لە كامپی سویفت و بنكەی ئاسمانی رۆژئاوای گەیارە بەهۆی سوتاندنی بیرە نەوتییەكان و دوكەڵی كارگەی غازی خەردەلەوە.”

لەلایەكی دیكەوە ئەمرۆ، ئاشتۆن كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە تویتێكدا لە ڕایگەیاند:” من تێدەگەم هەندێك ڕەش بیننن، بەڵام من بەڵێندەدەم ئێمە ئەركی خۆمان ئەنجامداوە. دەتوانرێت لەیەك كاتدا لە ئۆپەراسیۆنەكانی موسڵ و ڕەققەدا پێكەوە سەركەوتن بەدەستبهێنین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانى:ده‌وله‌تا كوردستانێ بۆ هه‌موو پێكهاته‌يانه‌

Lalish Duhok

تره‌مپ بۆ سه‌رۆك كۆمارێ ئه‌مریكا

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: كۆمبوونا ل گه‌ل سه‌رۆكێ ئازه‌ربایجانێ یا به‌رهه‌مدار بوو

Lalish Duhok