شبكة لالش الاعلامية

“سێ هەزار کەسێن دی ئاوارەی هەرێمێ بووينە”

“سێ هەزار کەسێن دی ئاوارەی هەرێمێ بووينە”

هەولێر-KDP.info-imagethumb

بەرپرسێكی ئاوارەكانی هەرێم دەڵێ، ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵەوە تا ئەمڕۆ ئاوارەی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بوونە بە زیاتر لە 3 هەزار ئاوارە دەخەملێندرێت لە دەشتی نەینەوا دا.

شاكر یاسین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند:” ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵەوە تا ئەمرۆ ئاوارەی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بوونە بە زیاتر لە 3 هەزار ئاوارە دەخەملێندرێت لە دەشتی نەینەوا دا. چاوەڕوان دەكرێ لە شەڕی رزگاركردنی سەنتەری شاری مووسڵدا رێژە زۆر و پرمەترسییەكە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بن و بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵەوە ماڵەكانیان بەجێ بێڵن.”

ئەو بەرپرسەی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم ئاماژەیشی دا، لە هەرێمی كورددستان رێژەیەكی باش لە كەمپ لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك ئامادەكراوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە ئاوارەكانی مووسڵ بكات، بەڵام هێشتا كەموکورتی هەیە، دەبێ لایەنە پێوەندیدارەکان و رێكخراوە جیهانییەكان هەوڵی زیاتر بدەن و ئامادەكاری زیاتر بكەن بۆ ئەم رێژە زۆرەی ئاوارەیەی كە چاوەڕوان دەكرێ ئاوارەی هەرێم بن.

ئاماژەیشی دا: “تائێستا زۆربەی ئەو شوێنانەی لە دەشتی نەینەوادا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكانەوە رزگار كراوە چۆڵ كراو بوون پێشوتر، چونكە زۆرینەیان كورد یان كریستیان بوون و لە دووساڵی رابردوودا ئاوارە بووبوون لە ترسی داعشدا. ئەوانەیشی مابوونەوە دیارە بەشێكیان لایەنگری داعش بوون و ئەوانەی دی خەڵكی لاشەڕ و بێلایەن بوون و، وا ئاوارەی هەرێم بوونە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانیاری ده‌ربارەی نووکرنا گرێبەستا فەرمانبەران بۆ سالا 2019ێ دئێته‌ ئاشکه‌راكرن 

Lalish Duhok

وەزارەتا بازرگانی لسەر به‌لاڤكرنا وێنه‌يێ جيێ هه‌لگرتنا گه‌نمى رۆنكرنه‌كێ به‌لاڤ دكت 

Lalish Duhok

فواد مەعسووم سەره‌دانا بارزانی دکت

Lalish Duhok