هێزێن سوریا دیموكرات 25 كیلۆمه‌تران نێزیكی ره‌قه بوون
K24 – هه‌ولێر
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوریا دیموكرات 25 كیلۆمه‌تر نزیكی شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش بوونه.
به پێی هه‌واڵێكی فورات نیوز، هێزه‌كانی سوریا دیموكرات له شه‌وی رابردوووه تا ئه‌مڕۆ 10 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه و گه‌یشتنه 25 كیلۆمه‌تری شاری ره‌قه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌وی شه‌ممه 5 تشرینی دووه‌م به به‌شداری یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه ده‌ستپێكرد.
جیهان ئه‌حمه‌د گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی تورەیی فورات ئاشكرای كرد: “لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە حەوت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێنراونەتەوە و دوو چەكداری داعش كە خۆیان بۆمڕێژ کردبوو، پێش ئەوەی بگەنە ناو شەڕڤانان تەقێنراونەتەوە، ھەروەھا رێژەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی کەوتووەتە دەست شەڕڤانان”.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له دوایین پێشڕه‌وییه‌كانیاندا چوار گوندیان له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ین عیسا كۆنترۆڵ كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “الحیوی” كه رۆژی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵ كرا. به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌یان 500 مه‌تر پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قێندرایه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
