شبكة لالش الاعلامية

هەلبژارتنێن ئەنجومەنێ پارێزگه‌هێن عێراقێ هاتنه‌ پاشئێخستن

هەلبژارتنێن ئەنجومەنێ پارێزگه‌هێن عێراقێ هاتنه‌ پاشئێخستن 

نه‌وا 1011201633912183042014_dangdan1

هەرسێ سەرۆكایەتی دەوڵەتی عیراق بڕیاری دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2018 دوابخات.

ئەمڕۆ (10/11) وائیل ئەلوائیلی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن رایگەیاند، نوسراوێك لە سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە ئاراستەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە و تێیدا ئەوە رونكراوەتەوە، كە هەرسێ سەرۆكایەتی كۆمار و نوێنەران و وەزیران گەیشتونەتە ئەو بڕیارەی پرۆسەی هەڵبژاردن لەو پارێزگایانەی عیراقدا بەڕێوەنەچێت، كە لەچوارچێوەی هەرێمدا نین و دوادەخرێت بۆ رۆژی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە ساڵی 2018 ئەنجام بدرێت.

پێشتر بڕیاربوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی داهاتوودا رێكبخرێت، بەڵام وەك وائیلی رونیكردۆتەوە، وا بەباش زانراوە هەمان ئەو رۆژە بەڕێوەبچێت، كە دەنگدان بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوپاتیشیكردۆتەوە، كە لە نوسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە ئەنجومەنی وەزیران یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحییەكان هەموار دەكاتەوە، یاخود پرۆژە یاسایەكی نوێ بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌لگۆرد حكمه‌ت باس ل شه‌رێ پێشمه‌رگه‌ی و حه‌شدا شه‌عبی دكه‌ت

Lalish Duhok

پارتى: ل خانه‌قين پشته‌ڤانيا مانگرتيان دكه‌ين

Lalish Duhok

فراكسیۆنێن كوردستانی ڤەگەریانە روونشتنێن په‌رله‌مانی

Lalish Duhok