پێلهكا بەفر و بارانێ دێ روو كهته كوردستانێ
رووداو – هەولێر
شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی دەڵێت رۆژی چوارشەممە كاریگەری شەپۆلەكە بەدیاردەكەوێت و، دەبێتە دەستپێكی رەوینەوەی ئەو رەشبینییەی ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانییەوە دروست بووە”.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دەركەوتن و كۆتایی كاریگەری شەپۆلەكە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت “لە رۆژی چوارشەممەوە 30-11-2016، كاریگەری شەپۆلەكە بەدەردەكەوێت، بۆ شەوەكەی كاریگەرییەكە چڕدەبێتەوە و شەپۆلەكە تاوەكو نیوەڕۆی رۆژی هەینی 2-12-2016، بەردەوام دەبێت”.
بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كرد بەهۆی كاریگەری شەپۆلەكەوە بەفر لەو شاخانە ببارێت كە زۆرتر لە هەزار و 500 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن.
ساڵی رابردوو تاوەكو ئێستا بەشێوەیەكی گشتیی لە هەموو هەرێمی كوردستان زیاتر لە 100 ملیم باران باری بوو، بەڵام ئەمساڵ تاوەكو ئێستا وەك بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باسیكرد، كەمتر لە 10 ملیم باران باریوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
