وه‌زاره‌تا نه‌فتا عێراقێ نه‌فتا سپی بۆ پارێزگه‌هێن هه‌رێما كوردستانێ دهنێرت
باسنيۆز:
دوای سه‌ردانیكردنی شاندێك له په‌رله‌مانتارانی كورد بۆ لای وه‌زاره‌تی نه‌وت له حكوومه‌تی عێراق، بڕیار ده‌درێت، ڕۆژانه و به شێوه‌ی به‌رده‌ام نه‌وتی سپی بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم بنێردرێت و بڕی هه‌نارده‌كه‌ش زیاد بكرێت.
د. فه‌رهاد قادر، په‌رله‌انتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :” ئەمڕۆ شاندێك سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقمان کرد بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه، له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ لای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، تیایدا رێکەوتن لەسەر ئه‌وه‌ی، رۆژانە و به بەردەوامی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حكوومه‌تی عێراقەوە بنێردرێت، بڕیاریشه بڕه‌كه‌ی زیاد بكرێت”.
له ڕۆژانی ڕابردوودا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بڕی سه‌د لیتر نه‌وتی سپی له‌به‌رامبه‌ر “26” هه‌زار دینار، به تانكه‌ر به‌سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار دابه‌شكرا.
له‌وباره‌یه‌وه، یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕای گه‌یاند :” له قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی (100لیتر) نه‌وتی سپی به‌بڕی (26)هه‌زاردینار ده‌درێت به‌هاوڵاتیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویست ناكات هاوڵاتیان سه‌ردانی وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بكه‌ن، به‌ڵكو تانكه‌ره‌كانی سوته‌مه‌نی به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
گوتیشی :” دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تر كه فۆرمی خۆراكیان سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه و ده‌كه‌ونه سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ده‌وامی ده‌بێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
