شبكة لالش الاعلامية

بارزانی: چیتر نابت ئه‌ڤ دۆخه‌ ب ڤى شێوه‌ى بت

بارزانی: چیتر نابت ئه‌ڤ دۆخه‌ ب ڤى شێوه‌ى بت

وشه‌311220161422800_barzaniwishe

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ چاوەڕوانی ئەنجامی دانیشتنی حزبەکانه‌ و ده‌ڵێ: “هیوادارم بگەنە چارەسەری گونجاو، چونکە چیتر نابێ ئەم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێت”.

ئه‌مڕۆ شه‌موو، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زایینییه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ڕای گه‌یاند: لەپێناو چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمدا هاتوونەتە پێش، ڕۆژی ٢٠ـی١١ـی٢٠١٦، لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی، هەڵوێستی خۆمم ڕاگەیاند و داوام لە حزبەکان کرد بکەونە گفتوگۆ و بگەنە ڕێککەوتن. دوای ئەو پەیامە چەند دانیشتنێک لەنێوان حزبەکان بەڕێوەچووە، من ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی دانیشتنی حزبەکانم و هیوادارم بگەنە چارەسەری گونجاو، چونکە چیتر نابێ ئەم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێت. ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێ دەكات.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست

بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو جیهانیان دەكەم. هیوادارم ساڵی ٢٠١٧ ببێتە ساڵی نەمانی شەڕ و تیرۆر و بەدیهاتنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە كوردستان و هەموو شوێنێكی جیهاندا.
ساڵی ٢٠١٦، بەهۆی ڕەوشی خراپی ئابووری لە ئەنجامی بەردەوامبوونی بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت و خەرجییەكانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەر، بارگرانییەکی لێ کەوتەوە کە بووە هۆی سەختیی گوزەران بۆ گەلەکەمان، بەڵام ئێوەی هاونیشتیمانییانی کوردستان، خۆڕاگرییەکی کەموێنەتان پێشان دا و بوونە پشتوپەنا بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانمان تا گەورەترین داستانی تێکشکاندنی تیرۆرستان تۆمار بکەن. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بێ پایانی گەلی كوردستان بكەم بۆ خۆڕاگری و هەڵوێستی بەرپرسانەیان. كوردستان خاوەن گەلێكی بەهێز و زیندووە و دەتوانێ بە باشترین شێوە سوود لە سامانەكانی وەربگرێ. بۆیە دڵنیام ئەم دۆخە نەخوازراوەی ئیستاش تێ دەپەڕێت و ئایندەیەكی زۆر گەش چاوەڕێی دەكات.
پێشمەرگەی کوردستان، بۆ پاراستنی گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانییەوە قوربانی و خوێنێكی زۆری بەخشی و، لەپێناو پاراستنی بەها مرۆڤایەتییەكان و ژیانی مەدەنی لە جیهاندا لەبەرامبەر گەورەترین هەڕەشەی سەردەمدا فیداكارییەكی كەموێنەی نواند و ئێستا خۆشبەختانە دەتوانین بڵێین نزیکەی تەواوی خاکی کوردستان ئازاد کراوە. ساڵی ٢٠١٦ جگە لە داستانی تێکشکاندنی داعش و ئازادکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان، لەڕووی دیپلۆماسی و درەوشانەوەی ناوی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، ساڵێکی پڕ دەستکەوتی سیاسی بوو بۆ کوردستان و بە دەیان کەسایەتی و شاندی باڵای دەوڵەتان سەردانی کوردستانیان کرد و ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ ئازایەتیی پێشمەرگە و بەها بەرزەکانی گەلەکەمان پێشان دا.

خوشك و برایانی خۆشەویست
لەپێناو چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمدا هاتوونەتە پێش، ڕۆژی ٢٠ـی١١ـی٢٠١٦، لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی، هەڵوێستی خۆمم ڕاگەیاند و داوام لە حزبەکان کرد بکەونە گفتوگۆ و بگەنە ڕێککەوتن. دوای ئەو پەیامە چەند دانیشتنێک لەنێوان حزبەکان بەڕێوەچووە، من ئێستا چاوەڕوانی ئەنجامی دانیشتنی حزبەکانم و هیوادارم بگەنە چارەسەری گونجاو، چونکە چیتر نابێ ئەم دۆخە بەم شێوەیە بمێنێت. ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێ دەكات. بۆ ڕەوشی ناوخۆیش لەسەر هەموومان پێویستە، هەوڵی باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بدەین و سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرین.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سەری ڕێز لەبەردەم یاد و ڕۆحی پاكی شەهیدانی پێشمەرگە دابنەوێنم و خۆڕاگریی بریندارەكان بەرز دەنرخێنم و هیوای چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازم.
سوپاسی گەلی كوردستان دەكەم كە ل

ەم شەڕە دژوارەدا پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوون و هەروەها بە پێویستیشی دەزانم سوپاسی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان بكەم كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا پاڵپشتی پێشمەرگە بوون.
هیوادارم ساڵی 2017 كێشە و قەیرانەكان کۆتاییان بێت و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت و كۆتایی بە هزری شەڕانگێزی تیرۆر و توندڕۆیی و ئینكار بێت و بەختەوەری و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بێتەدی.

مسعود بارزانی
٣١ـی١٢ـی٢٠١٦

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیتالیا دەربارەی کۆچبەران هۆشداريێ دده‌تە وه‌لاتێن ئەوروپا

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ رۆژه‌ك كره‌ بێهنڤه‌دان

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى خواست بكوژێ هه‌ردو مامۆستایێن زانكۆیێ سزایێ تاوانا خۆ وه‌ربگریت

Lalish Duhok