شبكة لالش الاعلامية

ئاشتن کارتەر: شەرێ مووسل ل گۆرى پلانێ ب رێڤه‌دچت

ئاشتن کارتەر: شەرێ مووسل ل گۆرى پلانێ ب رێڤه‌دچت 

رووداو- هەولێر273817image1

وەزیری بەرگریی ئەمریکا ستایشی هێزە عێراقییەکانی کرد لە بەرامبەر ئەو رۆڵەی لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵدا دەیگێڕن و راشیگەیاند، شەڕەكە بەگوێرەی پلان بەڕێوەدەچێت.

ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەگوێرەی ئەو پلانە بەڕێوەدەچێت کە داڕێژراوە. دەشڵێت، هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پێشڕەوی باشیان کردووە.

كارتەر تیشکی خستەسەر رۆڵی رووسیاش لە شەڕی دژ بە داعشدا و رایگەیاند، مۆسكۆ دەڵێت، دەیەوێت لە کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی سووریا و تێکشکاندنی داعشدا یارمەتیدەر بێت، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە لە شەڕی دژ بەو رێکخراوە تووندئاژۆیەدا کەمترین رۆڵی هەبووە و هۆکارێکیش بووە بۆ گەورەترکردنی قەیرانی سووریا.

ئەمریکا سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەکات، کە 68 وڵات تێیدا ئەندامە.

رووسیا لە کۆتایی ئەیلوولی 2015دا بڕیاریدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە شەڕی ناوخۆی سووریادا بۆ پشتیوانی حكومەتی ئەو وڵاتە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش سەتان سەرباز و دەیان فڕۆکەی بۆ سووریا گواستەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئینته‌رنێت ل كوردستانێ دێ ئێته‌ راگرتن 

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی: چ حزب ژبو موزایدەیێن خو یێن سیاسی ریفراندومێ بكار نائینیت

Lalish Duhok

ئیتالیا پشته‌ڤانییا خوه‌ بۆ سه‌رخوه‌بوونا هه‌رێما كوردستانێ راگه‌هاند

Lalish Duhok