شبكة لالش الاعلامية

عەبادی: داعش 35 ملیار دۆلار زیان ب عێراقێ گەهاندينه‌

عەبادی: داعش 35 ملیار دۆلار زیان ب عێراقێ گەهاندينه‌

نه‌وا1412017115966195_762000500615332_3519185062649181837_n

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14-1 لەشاری بەغدا كۆنگرەی دیالۆگی بەغدا لەژێر ناونیشانی (بژاردەكانی دوای سەركەوتن) بەئامادەبونی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق و بەرپرسانی باڵای عیراق و هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێی عیراق دەستیپێكرد.

لەو كۆنگرەیەدا، سەرۆك كۆماری عیراق وتارێكی پێشكەش كردو لەبەشێكیدا رایگەیاند: ئەو سەركەوتنانەی بەدەستمانهێناون بەهۆی یەكگرتوییەوە بووە ئەمانەش زامنی سەرەكی دەبێت بۆ پاراستنی سەركەوتنەكان تا تیرۆر لەسەر خاكی عیراق دەربكەین، گفتوگۆو یەكتر قبوڵكردن هۆكارێكن بۆئەوەی یەكپارچەیی خاكی عیراق ویەكگرتوییمان بپارێزرێت، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایانەی هەمانە پاشەكشەمان نەكردووە لەسەر دیموكراسی و ئازادی ناگەڕێینەوە بۆ دیكتاتۆری.

پاشان حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: شەڕی داعش 35 ملیار دۆلاری زیان بە ژێرخانی عیراق گەیاندووە، ئێمە تەنها بەیەكڕیزی دەتوانین عیراق بپارێزین، ئێستا هەموو عیراقییەكان لەناو شاری موسڵ شەڕدەكەن بەهەموو پارێزگاكانییەوە، سوپاو پێشمەرگەو حەشدی شەعبی بەشدارن لە خواردنیشدا پێكەوە، جیاوازی نییە لەنێوان پارێزگاكاندا هەموو وەك یەك بەشدارن، ئەمە سەركەوتن بەدەستبەدەستدەهێنن و یەكپارچەیی عیراق بەسەر هەموو كۆسپەكاندا سەرماندەخات، عیراق نەبۆتە هەڕەشە بۆسەر هیچ وڵاتێكی دراوسێمان دەستوور قەدەغەی كردووە لێمان وەك چۆن لەوانیشی قەدەغە كردووە، بۆیە پێویستە ئێمە هەمومان پابەندبین بە دەستورەوە، وتیشی: سەركەوتن نزیكەو هێزەكان بەشی چەپی شارەكەیان كۆنترۆڵكردوە.

حەیدەر عەبادی هەر لە وتارەكەیدا حەوت خاڵی وەك پێشنیار بۆ چارەسەركردنی دوای شەڕی داعش خستەڕوو، پێكەوەژیان یەكێك بوو لە خاڵەكان و وتی: داعش چەكی شەڕی تائیفی بەكاردەهێنێت نەك لە عیراق بەڵكو لەهەموو ئە وڵاتانەی تیایدان، ئایینێك لەدژی ئایینێكی ترو عەشیرەتێك لەژدی عەشیرەتێكی تر بەكاردەهێنێت. ئێمە پێكەوەژیانمان دەوێت قبوڵی ناكەین داعش بكەوێتە نێوانمانەوە. وتی “نابێت بگەڕێنەوە بۆ وتارە ئیفلیجەكان و خۆبپارێزین لێی دەبێت وتارەكانمان نیشتمانی بن ئەمە بابەتێكی هەستیارە چونكە داعش و گروپەكان ئەمانە بە بۆشاییەك دەزانن و خۆیانی تێدەخزێنن نابێت لەمەودوا رێگە بەمە بدەین، كێشەی تیرۆر تەنها سیاسی نییە بەڵكو ئایدۆلۆژییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریكا كار بۆ هێلانا عەبادی دكت

Lalish Duhok

وەزارەتا خووندنا باڵا: نێزیکی ملیۆن دۆلاران بۆ دەرچووى و بەربژێرێن تواناسازيێ دێ مه‌زێخين 

Lalish Duhok

نڤێسینگەھا سەروک بارزانی روونکرنەکێ بەلاڤ دکەت

Lalish Duhok