شبكة لالش الاعلامية

رێکخراوه‌كا ئەلمانی بره‌كێ دراڤى ب سەر مامۆستایێن دەرڤه‌ى باژێردا دابه‌ش دكت

رێکخراوه‌كا ئەلمانی بره‌كێ دراڤى ب سەر مامۆستایێن دەرڤه‌ى باژێردا دابه‌ش دكت  

ZNA- هەولێر

بڕیار وایە ھەفتەی داھاتوو کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بڕێک پارە وەکو ھاوکاری بەسەر مامۆستایانی دەرەوەی شاردا دابەش بکات، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەو پارەیە جیایە لە پارەی ھاندانی مامۆستایان و پەیوەندی بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە نیە.

“سامان سویلی” گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: “ھەموو ئامادەکاریەک تەواو بووە بۆ دابەشکردنی ئەو پارەیە لەلایەن کۆمپانیای gizی ئەڵمانی بۆ ئەوەی پارەکە بەسەر مامۆستایانی دەرەوەی شاردا دابەش بکات کە بەشێوەی جیاوازە و بەپێی دوری شوێنەکان پارەکە بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەکرێت لە ٥٠ بۆ١٠دۆلار دەبێت.”

سامان سویلی گوتی: ئەو پارەیە جیاوازە لە پارەی ھاندانی مامۆستایان و پەیوەندی بە حکومەتەوە نیە و خۆیان فۆڕمیان بەسەر مامۆستایاندا دابەش کردووە و راستەوخۆش پارەکە بە مامۆستایان دەدەن.

راشیگەیاند: بڕیار بوو ھەفتەی رابردوو پارەکە بەسەر مامۆستایان دابەش بکەن، بەڵام کاتی دابەشکردنی پەیوەندی بە رێکخراوەکەوە ھەیە.

سویلی زیاتر گوتی، پارەکە نزیکەی چوار ملیۆن و نیو یۆرۆیە و دیار نیە بەسەریەکەوە ئەو پارەیە دەدرێتە مامۆستایان یاخود دابەشی سەر چەند مانگێک دەکرێت.

ھەروەھا روونیشی کردەوه، پارەی ھاندانی مامۆستایانیش بڕیاری لێدراوە و رەزامەندی وەزارەتی داراییش ھەیە و لە ١/١٢ی ساڵی رابردوو ھەژمار دەکرێت و چاوەرێی خەرج کردنی دەکەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ركه‌سه‌كێ كڕین و فرۆتنێ ب هه‌ژمارێن بانكی بكه‌ت دێ ئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

Lalish Duhok

عەلی سندی: رێژا بێكاريێ ل ھەرێما كوردستانێ بۆ ١٠% نزمبوويه‌

Lalish Duhok

حکومەتا هۆلەندا سەرەخۆشيێ ل نێچیرڤان بارزانی دکت

Lalish Duhok