شبكة لالش الاعلامية

ل ڤێ ھەفتيێ دا راپۆرتا چاکسازیێن بارزانی دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن

ل ڤێ ھەفتيێ دا راپۆرتا چاکسازیێن بارزانی دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن 

​ZNA-هەولێر

ئەندامێکی لێژنەی باڵای چاکسازی ئاشکرای دەکات، کە ئەم ھەفتەیە وردەکاریی ڕاپۆرتی لێژنە چاکسازییەکەی بارزانی بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.

د. محەمەد شوکری، ئەندامی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەم ھەفتەیە ڕاپۆرتی لێژنە چاکسازییەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت”.

گوتیشی: “ئەو ڕاپۆرتەی چاکسازیی لێژنە چاکسازییەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، پێش ١٦ی ئەو مانگە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە”.

ئەندامەکەی لێژنەی باڵای چاکسازی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە گوتی: “ڕاپۆرتەکە ٨ لاپەڕە لەخۆ دەگرێـت و دۆسییەکانی چاکسازی پەیوەست بە زێدەڕۆیی و دەرمان و وەبەرھێنان و چەند پرسێکی تر لەخۆ دەگرێت”.

د. محەمەد شوکری جەختی کردەوە لەنێو ڕاپۆرتەکەدا بە وردی دۆسییەکان و ئیجرائاتەکانی دژی گەندەڵی ئاشکرا کراوە، گوتیشی: “کە ڕاپۆرتەکە بڵاو کرایەوە، وەڵامی زۆرێک لەو پرسانەی تێدایە کە خەڵک لە بارەی ئەنجامەکانی چاکسازی دەیانەێت بیزانن”.

ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠١٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەرکرد و بەو ھۆیەوە دەیان دۆسیەی  چاکسازی لە لای دەستەی نەزاھە و دادگاکان کاریان لەسەر کرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشكا پارێزگه‌ها هەلەبجە ل بودجا عێراقێ دا هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

تورکیا ھۆشداری دانە وەلاتیێن خوە سەرەدانا ھەرێمێ نەکەن

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كى پارتی ل پرسا دلۆڤان بارزانی وه‌غه‌را داويێ كر 

Lalish Duhok