فه‌رمانده‌یه‌كێ یه‌په‌گه: دماوه‌یه‌كێ نێزیك دا رزگاركرنا ره‌قه دێ رادگه‌هينین
خه‌ندان- خۆشناو حسێن
ئارارات كۆچه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی خۆپاراستن-ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه ڕایگه‌یاندووه، قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات ته‌واوبووه‌و “مژده‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕزگاركردنی ڕه‌قه نزیكه”.
ئارارات كۆچه‌ر، به‌ئاژانسی دیجله‌ی ڕاگه‌یاندووه، قوناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، بۆ ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ڕه‌قه و دابڕانی ئه‌وشاره كۆتاییهاتوه‌و “ئێستا هێزه‌كانمان 9 كیلۆمه‌تر له ڕه‌قه دوورن و مژده‌ی ڕزگاركردنی ڕه‌قه له‌كاتێكی نزیكدا ڕاده‌گه‌یه‌نین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌قوناغی سێیه‌مدا كه‌له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه‌وه له‌دوو میحوه‌ره‌وه 40كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه‌و ڕووبه‌ری 700 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خاكیان له‌ده‌ستی داعش ڕزگاركرووه و نزیكه‌ی 100 گوند ڕزگاركراون و ئێستا هێزێكی شاره‌زا له‌مین ئه‌وناوچه‌یه له‌بۆمبی چێندراو پاكده‌كه‌نه‌وه.
“هه‌ردوو میحوه‌ری خنیز و بیرهه‌با له‌نزیك گوندی به‌درانیه گه‌یشتونه به یه‌ك و هێزه‌كانمان ڕووبه‌رێكی فراوانیان گه‌مارۆداوه” ئارارات كۆچه‌روای وتووه.
قۆناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، بۆ ڕزگاركردنی ره‌قه له‌ده‌ستی داعش چواری ئه‌م مانگه له دوو میحوه‌ری باشوری شاری حه‌سه‌كه‌وه ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌یانه‌ویست خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه به‌و یه‌كانه‌یان كه‌به‌شداری قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوون.
ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات، له شه‌ش-ی تشرینی دووه‌م-ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستپێكرد كه یه‌په‌گه هێزی سه‌ره‌كیه تێیدا.
تائێستا شه‌ڕڤانان ڕوبه‌رێكی فراوانیان له ده‌ورووبه‌ری ره‌قه‌ی سوریا له‌داعش پاككردووه‌ته‌وه‌و چه‌ندین گوندیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
