شبكة لالش الاعلامية

رۆژانە سەدان خێزانێن ئاوارە ل هەرێما کوردستانێ ڤه‌دگه‌رنه‌ سه‌ر جهێن خۆ

رۆژانە سەدان خێزانێن ئاوارە ل هەرێما کوردستانێ ڤه‌دگه‌رنه‌ سه‌ر جهێن خۆ

باسنيۆز:

بەرپرسێكی هەماهەنگی هاوبەش، لە سوپای عێراق كە لە لیژنەی هاوبەشی سەرپەرشتی پرۆسەی هاتن و گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات، ڕای دەگەیەنێت، ڕۆژانە سەدان خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لیوا روكن ئەیاد محەمەد، لە لێدوانێكیدا بۆ “ئاژانسی ئەنادۆڵو” ڕایگەیاندووە” ڕۆژانە سەدان خێزانی ئاوارە لە كەمپەكانی (خازر و حەسەن شام)ەوە دەگەڕێنەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان لە ڕێکەوت 8/11/2016وە دەستی  پێ كردووە، تا ئێستا 19 كاروانی ئاوارە گەڕێندراونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان، گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بە شێوەیەكی ئازوومەندانەیە، ئەو خێزانانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكانی خۆیان، ئەوا ناویان تۆمار دەكەین و 24 كاتژمێر، پێش ئەوەی بیان گوازینەوە ئاگادار دەكرێنەوە تا خۆیان كۆ بكەنەوە”.

هێمای بۆ ئەوەش كرد: “میكانیزمی گەڕانەوەی ئاوارەكان بە هەماهەنگیی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و دەزگا ئەمنییەكانی وەكوو ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ یەكشەممە 19/2/2017، سەد خێرانی ئاوارە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆرتر لە ئاوارەكان گەڕاونەوە بۆ زێدی خۆیان، بە جۆرێك هەر كاروانێك لە 400 تا 500 خێزان پێكهاتبوون، بەشێك لەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە هەستێكی خۆش دەردەبڕن، هەندێكیشیان نیگەرانن لەوەی لە زێدی خۆیان خزمەتگوزاری نییە”.

دوای ڕزگاركردنی بەرەی چەپی مووسل، لە كۆتایی مانگی یەكی ئەمساڵ لەلایەن هێزە عێراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە و بە هەماهەنگیی هێزی هاوپەیمانان، ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی نیشتەجێی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان، گەڕاونەتەوە شوێنە كۆنترۆڵكراوەكانی خۆیان، بە جۆرێت تا ئێستا 19 كاروانی ئاوارە گەڕاونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەکگۆرک: بارزانی راست دبێژیت و هەلبژارتن پرسەکا ناڤخوە یە

Lalish Duhok

پەرلەمانتارێن كورد ل بەغدا ڤه‌گه‌ريانه‌ ھەرێما كوردستانێ

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی ئالیێن کوردستانی بۆ کۆمبوونەکا هەڤپشک گازی کرن

Lalish Duhok