شبكة لالش الاعلامية

كۆمپانیایەكا سویدی كارەبێ بۆ عێراقێ بەرھەمدئينت

كۆمپانیایەكا سویدی كارەبێ بۆ عێراقێ بەرھەمدئينت

K24 – ھەولێر

نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، حكوومەتی عێراق بە مەبەستی بەرھەمھێنانی كارەبا، گرێبەستێكی  بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار لەگەڵ كۆمپانیایەكی سویدی واژووكرد.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە چوارده‌ ساڵە عێراق دووچاری كەمی كارەبا بووەتەوە بۆ ئەم مەبەستەش بەسەرپەرشتی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزارەتی كارەبا لەگەڵ كۆمپانیای “ئەی بی بی” سویدی گرێبەستێكی بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار واژووكرا.

نوسینگەی عەبادی ئاماژەی بەوەشكردوە، بە مەبەستی بەرھەمھێنانی وزەی كارەبا و ھەروەھا زیادكردنی مێگاواتەكانی، كۆمپانیا سویدیەكە چەند پڕۆژەیەكی گەورە لە پارێزگاكانی عێراق ئەنجامدەدات و بڕیاریشە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆمپانیاكە دەست بەكارەكانی بكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش باعەدرێ کۆمبوونەکا راوێژکاری ل دۆر رێکەفتنا جڤاتا ڕوحانیا ئێزدیان دەربارەی نەختێ کچان سازکر

Lalish Duhok

ل سەر فەرمانا سەرۆک بارزانی هەمی خێزانێن بەر لەهییان کەفتین ل زاخۆ هاتنە قەرەبوکرن

Lalish Duhok

شەرگات هاته‌ کۆنترۆلکرن

Lalish Duhok