شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر فرۆشتنا ڤیزايێ بەرپرسه‌كێ کۆنسولخانا ئیتالیا ل هەولێرێ هاته‌ دوورخستن

ژبه‌ر فرۆشتنا ڤیزايێ بەرپرسه‌كێ کۆنسولخانا ئیتالیا ل هەولێرێ هاته‌ دوورخستن

رووداو – هەولێر
بەرپرسی پێدانی ڤیزا لە کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر، بەهۆی فرۆشتنی ڤیزا بە خەڵک لە کارەکەی دوورخرایەوە. وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە ساختەکاری لە پێدانی ڤیزا کراوە.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، بەرپرسی پێدانی ڤیزای لە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەی لە هەولێر گۆڕیوە و، کەسێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە دیاریکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆی دەرکەوتووە ساختەکاری لە پێدانی ڤیزا هەبووە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیادا كە رۆژی سێشەممە 28-2-2017 بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە کردووە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە 150 ڤیزا بە پارە بە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەنابەرانی سووری دراون.

گۆڕینی بەرپرسی پێدانی ڤیزا لە كونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر دوای ئەوە هات، کە میدیاکانی ئیتاڵیا چەند راپۆرتێکیان لەبارەی فرۆشتنی ڤیزا لەلایەن کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر بڵاوکردەوە.

رۆژنامەی (Corriere della Sera)ی ئیتاڵی لە راپۆرتێکدا لەبارەی فرۆشتنی ڤیزا لە کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر نووسیویەتی: لەبەرامبەر پێدانی هەر ڤیزایەک خەڵک ناچارکراوە 10 هەزار یۆرۆ بدات، ئەمەش لەکاتێکدا رسوماتی پێدانی ڤیزای ئیتاڵیا تەنیا 90 یۆرۆیە.

رۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤیزا بە جۆرە کەسانێک دراوە کە گومانی بوون بە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانیان لەسەر بووە. بەپێی راگەیێندراوەكەی كونسوڵخانە و راپۆرتی رۆژنامەكە، ئەگەر ئەو بەرپرسە 150 ڤیزای فرۆشتبن و لەبەرامبەر هەر یەكێكیان 10 هەزار یۆرۆی وەرگرتبێت، ئەوا یەك ملیۆن و نیو یۆرۆ، واتە نزیكەی دوو ملیۆن دۆلاری دەستكەوتووە.

بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لادانی ئەو بەرپرسە 3 مانگ پێش ئێستا بووە، تەنها یەک هەفتە پێدانی ڤیزە وەستاوە و، دواتر دەستیپێکردووەتەوە.

هەڵدێر محەمەد خاوەنی نووسینگەی سمای لاین بۆ فڕۆکەوانی لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، پێشتر لە وەرگرتنی ڤیزا بەربەست و کۆسپی زۆر دروستدەکران، دەیانگوت کێشەکە لە بەغدایە، یان دەمانبیستەوە کە بە پارە ڤیزا دەدرێت، هەبوو 10 هەزار دۆلاری دابوو بۆ وەرگرتنی ڤیزا، کە رسوماتی ڤیزا تەنیا 100 دۆلارە. دواتر ئاشکرابوو کە بەرپرسی بەشی ڤیزا بەتۆمەتی وەرگرتنی پارە لادراوە. هەروەها کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر ئامادەنەبوون لەوبارەوە هیچ لێدوانێک بۆ رووداو بدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەجیبا نەجیب :عیراق دێ پشکا دەرمانێن ھەرێمێ فرێکەت

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش:ئه‌نفالا بارزان تاوانه‌كا ھۆڤانە و دژی مرۆڤایەتیێ بوو

Lalish Duhok

ئەو کەسێ تەقە ل ئەنجوومەنێ سەرکردایەتیا پارتی کری هاتە گرتن

Lalish Duhok