شبكة لالش الاعلامية

بۆردێ یاسایی يێ پارێزگه‌ها هەلەبجە لگەل نوونەراتيا کورد ل ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ کۆمبوو

بۆردێ یاسایی يێ پارێزگه‌ها هەلەبجە لگەل نوونەراتيا کورد ل ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ کۆمبوو 

باسنيۆز:

بۆردی یاسایی پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ نوێنەرایەتیی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە و لە کۆوبونەوەکەدا داواکاریی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئاستی حکوومەتی عێراق خرایەڕوو.

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ (باسنیوز)، گوتی: “دوێنێ / 2/ 3 /2017، کۆبوونەوەمان لەگەڵ بۆردی یاسایی پارێزگای هەڵەبجە کردووە، لەوێ داوا کراوە نامەیەک لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەوانە بکرێت كه تێیدا هه موو هەنگاوه ياسایيەكانی هەرێم بۆ بەپارێزگاكردنی شاری هەڵەبجه، لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بخاتە بواری جێبەجێکردن”.

گوتیشی: “لەو نامەیەدا ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کراوە، لەم نامەیەی حكوومەتی هەرێمدا داوا لە ئەنجوومەنى وەزيران فیدراڵ بکرێت، فەرمان بۆ ههموو دامودەزگاكانی دەربكات كە دهبێت وەكوو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ شاری هەڵەبجە و ناوی هەڵەبجە لەسەر پاسەپۆرت و لەوحەی ئۆتۆمبێل کارتی نیشتیمانی و نەخشەی عێراق و هەموو شتەکانی دیکە کە ناوی هەڵەبجەی پێویستە، بنووسرێت.”

ئەوەشی خستەڕوو، “لەو کۆبوونەوە داوا کراوە بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەوەی له دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران و پێش 16\3 ئەم فەرمانە دەربچێت.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەرگێ شەشێ يێ (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد) كو ژ نڤيسينا سەرۆك بارزانییە، كەفتە بەر ده‌ستێ خوونده‌ڤانان 

Lalish Duhok

١٠٠ ئامێرێن ئەلکترۆنی يێن دەنگدانێ ل عێراقێ دیار نينن

Lalish Duhok

مه‌سروور بارزانی: چ حزب ژبو موزایدەیێن خو یێن سیاسی ریفراندومێ بكار نائینیت

Lalish Duhok