شبكة لالش الاعلامية

سیروان بارزانی: ل مەخموورهیچ کێشەیەک دناڤبه‌را پێشمەرگەى و گەریلايان دا نینە

سیروان بارزانی: ل مەخموورهیچ کێشەیەک دناڤبه‌را پێشمەرگەى و گەریلايان دا نینە

رووداو- هەولێر 
سەرپەرشتیاری میحوەرەکانی گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە رایگەیاند، لە سنووری مەخموور هیچ کێشەیەک لەنێوان پێشمەرگە و گەریلاکاندا نییە و هیچ هێزێکیش لەو سنوورە کۆنەکراوەتەوە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەرەکانی گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سنووری مەخموور هیچ کێشەیەک لەنێوان پێشمەرگە و گەریلاکاند نییە و هیچ هێزێکیش لەو سنوورە کۆنەکراوەتەوە، ئەوەی کە کراوە تەنیا کێوماڵکردنێک بووە لەلایەن فەرماندەکانی پێشمەرگەوە لە سنوورەکە بۆ ئامادەکاریکردن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە.
 
سیروان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە، هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە ئامادەیی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە دەکات، جگە لەو هێزەی کە دژ بە داعش شەڕی کردووە، هیچ هێزێکی زیاتر نەچووەتە سنوورەکە.
 
هاوکات عەزیز وەیسی ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ هێزێکی سەر بە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی جوولەی پێنەکراوە بەرەو سنوورەکانی کەرکووک و مەخموور، ئەوەشی لە هەندێ لە راگەیاندنەکانەوە باسدەکرێت دوورە لە راستییەوە.

عەزیز وەیسی گوتی: “زێرەڤانی لەو شوێنانەن کە لە شەڕی دژ بە داعشدا کۆنترۆڵیکردوونەتەوە و سنووری خاکی باشووری کوردستانە، ئەمەش ئامانجێکی دیارە کە دوورخستنەوەی زیاتری داعش و تیرۆرە لە هەرێمی کوردستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆمبه‌كا كیمیاوی ل هەلەبجە هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌هێ ئاماده‌كاريان بۆ لادانا پارێزگارێ نه‌ینه‌وا دكت

Lalish Duhok

ژمارا كوشتيێن شه‌رێ عه‌فرین دئێته‌ ئاشكه‌راكرن 

Lalish Duhok