مەسرور بارزانی پیرۆزباهييا جەژنا نەورۆزێ ل گەلێ کوردستانێ دکت
باسنيۆز:
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێک بڵاو دەکاتەوە و پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکات.
مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، کە رۆژی دووشەممە 20.3.2017 بڵاوی کردووەتەوە، جەژنی نەورۆز لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە، کارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پۆلیس و گەلی خۆڕاگری کوردستان پیرۆز دەکات و هیوای جەژنێکی خۆش و کامەرانیان بۆ دەخوازێت.
مەسرور بارزانی لە پەیامە نەورۆزییەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ”لە گۆڕانکارییەکی خێرا دایە و ئومێدی ئایندەیەکی گەشی بۆ گەلەکەمان لێدەکرێ“.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکا هەروەک چۆن ”پێشمەرگە بە قارەمانێتی و قوربانیدان، ھاووڵاتیانی کوردستانیش بە خۆڕاگری بەسەر کۆسپەکان زاڵ بوون“، ئەوانیش یەکهەڵوێست بن و بە گیانی خۆشەویستیی بۆ خاک و نەتەوە ”رووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە بۆ تێپەڕاندی ئەم قۆناغە و گەیشتن بە ئاواتی شەھیدان“، تاوەکو سەربەخۆیی کوردستان ”بکەینە خەڵاتی گەلی کوردستان“ لە بەرامبەر قوربانیدان و شەهیدانی ئەنفال و جینۆساید.
مەسرور بارزانی هەروەها داوا لە دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی کوردستان دەکا ”وەک ھەمیشە ھوشیار و چاوکراوە بن بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارامتر بۆ گشت ھاووڵاتیانی خۆشەویست و ئەو لێقەوماوانەی لەبەر توندوتیژی و شەڕەکانی ناوچەکەوە ھانایان ھێناوەتە بەر کوردستان“.
دەقی پەیامی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان:
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م
سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه ئازا و قاره‌مانه‌كان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پۆلیس و گه‌لی خۆراگر و پشوودرێژی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای جه‌ژنێكی خۆشی و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازم.
ئێستا، كه ناوچه‌كه له گۆڕانكارییه‌كی خێرا دایه و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان لێده‌كرێ،چۆن پێشمه‌رگه به قاره‌مانێتی و قوربانیدان، هاووڵاتیانی كوردستانیش به خۆڕاگری به‌سه‌ر كۆسپه‌كان زاڵ بوون، پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش به یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده به گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه و گه‌یشتن به ئاواتی شه‌هیدان، كه ده‌خوازێ بۆ بنیاتنانی نیشتمانێكی سه‌رفراز و به‌هێز هه‌نگاوه‌كان خێرا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌بری خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌نفال و جینۆساید ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، وه‌ك هه‌میشه هوشیار و چاوكراوه بن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی له‌به‌ر توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هانایان هێناوه‌ته به‌ر كوردستان.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20ی ئاداری 2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
