فرۆكێن شه‌ريێن توركیا بنگه‌هێن په‌كه‌كێ ل قه‌ندیل بوردۆمان دكن
K24 – هه‌ولێر:
فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گەلی بەدران لەبناری قەندیل لەسنوری شارەدێ ی وەرتێ سەر بە قەزای ڕواندز دەکەن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، تا ئێستاش به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له بناری چیای قه‌ندیل و ناوچه سنوورییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن.
تا ئێستاش به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه، به ده‌یان هاووڵاتی سڤیلی گوندنیشان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا بوونه‌ته قوربانی و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر ره‌ز و باخچه و پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانییان كه‌وتووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
