شبكة لالش الاعلامية

ره‌وانگەها عێراقی: ل بەره‌يێ راستيێ مووسلێ 4 هەزار سڤیل هاتينه‌ کوشتن

ره‌وانگەها عێراقی: ل بەره‌يێ راستيێ مووسلێ 4 هەزار سڤیل هاتينه‌ کوشتن

رووداو- هەولێر

روانگەی عێراقی رایدەگەیێنێت، لە بەری راستی موسڵ نزیکەی 4 هەزار خەڵکی سڤیل کوژراون و  زیاتر لە 10 هەزار خانووش وێران بوون ، تەرمێکی زۆریش لە ژێر خانووەکاندان.

رۆژی شەممە 25-3-2017 روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تەنیا لە بەری راستی موسڵ کوژرانی 3 هەزار و 846 خەڵکی سڤیلیان تۆمارکردووە، تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆری تەرمیش لە ژێر خانووە رووخاوەکانی شارەکەدان.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەتان خەڵکی ئاوارە، لەبارەی دیار نەمانی کەسوکار، دراوسێ و ، هاوڕێیەکانیانەوە ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هەڵمەتی لەسێدارەدانەکانی داعش ، چارەنووسیان نادیارە.

رێکخراوی روانگەی عێراقی داوا لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات، پابەندی گرتنەبەری تەواوی رێوشوێنەکان بن، بۆ پاراستی خەڵکی سڤیل لەبەری راستی موسڵ و رێگرییکردن لە هەر سەرپێچییەکی مەترسیدار، کە لە بەرامبەر هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدرێت، لەکاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.

یەکێک لە ئاوارەکان بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە، داعش لە خانوویێکدا هەشت خێزانی لە گەڕەکی جەوسەق وەک قەلغانی مرۆیی بەکارهێنابوو، سەربانی خانووەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەکارهێنرا، دوای چەند خولەکێک فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانیان کرد و بەهۆیەوە لانیکەم 40 کەس کوژران.

ئاوارەیەکی دیکە ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکان ، یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان بۆردوومان دەکرد،  کە تەنیا چەند چەکدارێکی کەمی داعش لەو ناوچەیە بوون.

هەر بەپێی راپۆرتی روانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ، 10  هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە بەری راستی موسڵ بەهۆی شەڕوپێکدادان و بۆردوومانەکان خاپوور بوونە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ پەروەردێ:کارەساتێن نەتەوا مه‌ دێ کەینه‌ فلم بۆ ناڤه‌ندێن خووندنێ

Lalish Duhok

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرتا لێبۆرينا نێڤ دەولەتی دده‌ت 

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ په‌رله‌مانێ ئه‌ورووپا: ئه‌رووپا دێ به‌رده‌وام بت ل هاريكاريكرنا پيێشمه‌رگه‌ى

Lalish Duhok