شبكة لالش الاعلامية

ژه‌نه‌راله‌كێ ئه‌مریكی: دامه‌زراندنا ناوچەیەکا فیدرال بۆ کوردان ل سووریا ئارمانجا مه‌ نینه‌

ژه‌نه‌راله‌كێ ئه‌مریكی: دامه‌زراندنا ناوچەیەکا فیدرال بۆ کوردان ل سووریا ئارمانجا مه‌ نینه‌

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رایگەیاند ئەوان ھیچ ئامانجێکیان نییە ناوچەیەکی فیدڕاڵی بۆ کورد لە باکووری سووریا دابمەزرێنن.

ژەنەڕاڵ ستیڤن تاونسێند، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە ھاوکارییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە”، رایگەیاند کە ئەوان ھیچ ئاماژەیەکیان لا درووست نەبووە، کە پارتی یەکێتی دیموکراتی “پەیەدە” بەنیازی دامەزراندنی ھەرێمێکی فیدڕاڵی بێت لە باکووری سووریا و گوتیشی ئەوە ئەرکی ھاوپەیمانان نییە، ھەرێمی فیدڕاڵی بۆ لایەنێک لە سووریا دابمەزرێنن.

ھەروەھا ئەو ژەنەڕاڵە گوتیشی” ئەرکی ئەوان رووبەڕووبوونەوەی داعشە لە عێراق و سووریا و نەھێشتنی ئەو ھەڕەشەیەیە لەسەر ناوچەکە”.

گوتیشی رەنگە زۆرینەی ھێزی سووریای دیموکراتیک کورد بێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆری عەرەب و تورکمانیشی تێدایە و ئەوان بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی ئەو ھێزە بۆ شەڕی رەققە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باشۆرێ ئالییێ چه‌پێ یێ و چەندین جهێن گرنگ یێن مووسلێ هاتنە رزگارکرن

Lalish Duhok

هه‌شت مفایێن مۆزێ كو دێ ‌وه‌ هانده‌ن رۆژانه‌ بخۆن

Lalish Duhok

نرخێ نه‌فتێ بگه‌هته‌ ڤى ئاستى حکوومەت دێ دەستکاريێ د مووچەى دا كت

Lalish Duhok