شبكة لالش الاعلامية

ھەولێر.. وه‌لاتيه‌ك دروودانه‌كا هاتن وچوونێ دا گیانێ خۆ ژدەست دا

ھەولێر.. وه‌لاتيه‌ك دروودانه‌كا  هاتن وچوونێ دا گیانێ خۆ ژدەست دا
باسنيوز:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ھێما بۆ ئەوە دەکات، ھاووڵاتییەک لەسەر شەقامی 100 مەتریی شاری ھەولێر، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17/4/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “دوێنێ یەکشەممە 16/4/2017، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە شەقامی 100 مەتریی شاری ھەولێر، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت ھاووڵاتییەک بە ناوی (م .ا .ر) خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێل، پاشان بەر ستوونی کارەبا کەوتووە، دەست بەجێ و لە شوێنی ڕووداوەکە، گیانی لەدەست دا”.

پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات: “بەپێی ھێڵکاریی شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت کە ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە، خۆی کەمتەرخەم بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌يڤدارێ ھه‌ڤپەیمانيا نێڤ دەولەتی: شەرێ تەلەعفەر سه‌خت دبت

Lalish Duhok

پەرلەمانێ کوردستانێ دێ كۆم بت  

Lalish Duhok

چاڤێ ئەمریکا لسەر پێکئينانا حکوومەتا نوو يا عێراقێ يە

Lalish Duhok