شبكة لالش الاعلامية

مەسیحیێن ئاوارە: خەلکێ گوندێن دەوروبەرێن مه‌ هاريكاريا داعش دكرن

مەسیحیێن ئاوارە: خەلکێ گوندێن دەوروبەرێن مه‌ هاريكاريا داعش دكرن  
باسنيوز:

هاووڵاتییە مەسیحییە ئاوارەکان رایدەگەیەنن، کە ناگەڕێنەوە ناوچەکانیان، بەهۆی ترسیان لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و هاوکارەکانیان.

ژمارەیەک هاووڵاتیی ئاوارەی مەسیحی لە شاری هەولێر بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)یان راگەیاندووە، کە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ناوچە مەسەیحینشینەکانی دەشتی نەینەوا (گوندی عەرەبنشینن)، لە کاتی داگیرکاریی داعشدا، چەکدارانی ئەو رێکخراوەیان لەخۆ گرت و هاوکارییان کردن، “ئێیستاش داعش لەنێو گوندەکانیانە”.

ئەو ئاوارە مەسیحییانە سێ مەرجیان بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەکانیان یاری کردووە، کە بریتین لە:

– دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆیان.
ترسیان لە گوندە عەرەبنشینەکان هەیە، کە چاوساغی داعش بوون.
– پێدانی دڵنیایی نێودەوڵەتی.
– ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.

ناوچە مەسیحینشینەکانی دەشتی نەینەوا لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە رزگار کراونەتەوە، کە چەکدارانی داعش بە هاوکاریی خەڵکی عەرەبی ناوچەکە، داگیریان کردبوون و مەسیحییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڵێنی رزگارکردنەوەی ناوچەکانیانی دا و “بەڵێنەکەی بەجێ هێنا”.

بەهۆی داگیرکاریی داعش و شەڕی تائیفی لە عێراق، دەیان هەزار هاووڵاتیی مەسیحیی عێراق و دەشتی مووسڵ، وەک ئاوارە روویان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە کردووە.

دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکانیان، هێزەکانی پێشمەرگە بۆ یەکەمجار زەنگی کڵێساکانیان لێدایەوە و دڵنیاییان بە هاووڵاتییە مەسیحییەکان دا.

رۆژی 15.4.2017، لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەوە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دایە مەسیحییەکان، کە تیرۆر ناتوانێ پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان تێک بدات.

مەسعود بارزانی بە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوای راگەیاند، “ئێوەیش بەشێكی ئازیزی گەلی كوردستانن و بەشدار دەبن لە دیاریكردنی چارەنووس و پیادەكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان”.

لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.

هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چەند رۆژی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەموو ناوچە کوردستانییەکانی سنووری پارێزگای نەینەوایان رزگار کردەوە،

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ په‌رله‌مانێ عیراقێ دێ سه‌ره‌دانا ده‌ڤه‌رێن سنووری یێن هه‌رێما كوردستانێ كه‌ت

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی ل گەل شاندێ دانوستاندکار یێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ کۆمبوو

Lalish Duhok

بالیۆزخانا ئەمریکا: دخوازین حکومەتا نوو رەنگڤەدانا ئیرادا گەلێ عیراقێ بیت

Lalish Duhok