هه‌رێما كوردستانێ كۆمه‌كا به‌لگێن سه‌ر بكارئينانا چه‌كێ كیمیايي دانه نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى
باسنيوز:
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی پێویستی له‌سه‌ر به‌كارهێانی چه‌كی كیمیاوی داوه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێشتا مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌یه.
دیندار زێباری، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند: “كاتی خۆی له چه‌ند میحوه‌رێك داعش هه‌ندێك چه‌كی له دژی پێشمه‌رگه به‌كارهێنا كه مادده‌ی كیمیاوی تێدابوو، پێشووتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگای داموده‌زگاكانی خۆیه‌وه ئه‌م شتانه‌ی بۆ لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك راپۆرتێك به‌رز كرده‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادار كرده‌وه”.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “تائێستا مه‌ترسی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئازاد نه‌كراون و له‌ژێر ده‌ستی داعش بوون كه‌س سه‌ردانی نه‌كردوون، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، سه‌ردانی نه‌كردوون، ئه‌و شوێنانه‌ی داعشی لێیه هیچ لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری نه‌كردوون، بۆیه جێگه‌ی مه‌ترسین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
