عەبادی: ل ڤان نێزيكان ئۆپەراسیۆنا كۆنترۆلكرنا حەویجە دێ دەست پێ كت
باسنيوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە دەست پێدەكات.
عەبادی رایگەیاند دوای تەواوبوونی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە سەر بە پارێزگای كەركووك دەست پێدەكەن.
ئەم قسانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی هات كە لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سازی كرد.
هەروەها گوتی “هێزە ئەمنییەكان پێشڕەوی باش و بەرچاویان كردووە لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و ئۆپەراسیۆنەكەش بەپێی ئەو پلانە بەڕێوەدەچێت كە بۆی دانراوە”.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە پرۆسەی گواستنەوەی ئاوارەكان لەو ناوچانەی كە شەڕ و پێكدادان تیایاندا روودەدەن، هاوكات لەگەڵ جێبەجێكردنی پلانە سەربازییەكان ئەنجام دەدرێ. باسی لەوەش كرد كە بە ئامانجی درێژكردنەوەی ماوەی شەڕەكان، داعش خەڵكی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار دەهێنێت.
حەیدەر عەبادی گوتیشی “لە چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونی ئەو ئۆپەراسیۆنە، ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە سەربە پارێزگای كەركووك دەست پێدەكەین”.
هێشتا ژمارەیەك ناوچەی باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك لەژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا ماون كە ئەوەش مەترسی بۆ سەر ئاسایشی پارێزگاكە دروست كردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
