شبكة لالش الاعلامية

“پێنج پێشانگه‌هێن دى يێن نێڤ دەولەتی ل ھەولێرێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن”

“پێنج پێشانگه‌هێن دى يێن نێڤ دەولەتی ل ھەولێرێ دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن”
هەولێر-KDP.info-

خەریکە ڕەوشی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بەرەو دۆخی ئاسایی خۆی ھەنگاو دەنێت و سەرپەرشتیاری پێشانگە نێودەوڵەتییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو پێشانگەی نێودەوڵەتی دەکرێنەوە و چەندین وڵات ئامادەن کەلوپەلی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان نمایش بکەن و لە ماوەکانی داھاتوودا گەورەترین پێشانگەی کەلوپەلی کۆمپانیا چینییەکان لە ھەولێر دەکرێتەوە.

(عەبدوڵڵا ئەحمەد)، سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ڕەوشی کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان لە ھەرێمی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ سێ ساڵی ڕابردوودا زۆری گەشە کردووە، چونکە قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کاریگەریی زۆری کردبووە سەر کردنەوەی پێشانگە نێودەوڵەتییەکان، سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ خەریکە دۆخەکە دەگەڕێتەوە سەر ڕەوشی جارانی و بە شێوەیەکی ئاسایی ژمارەیەک پێشانگەی نێودەوڵەتیی ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچن، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر کەرتی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ھەیە.”

(عەبدوڵڵا ئەحمەد) دەشڵێت: ”لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند پێشانگەیەک کراونەتەوە و بڕیارە پێنج پێشانگەی دیکەش لەمساڵدا بکرێنەوە. دوای جەژنی ڕەمەزان پێشانگەیەکی تایبەت بە کۆمپانیا چینییەکان دەکرێتەوە و تێیدا کەلوپەلی وڵاتی چین پێشان دەدرێت، دواتر پێشانگەی کەلوپەلی میسری بەڕێوەدەچێت و دوای میسریش پێشانگەی کەلوپەلی تورکی دەکرێتەوە، پێشانگەیەکی ھاوبەشیش بۆ پێنج کەرت دەکرێتەوە و لە مانگی ١٢شدا پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیی گەورە لە ھەولێر دەکرێتەوە، ئەمەش نیشانەی پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانە و گەشە ئابوورییەکەی پێشان دەدات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرکردەیەکی پارتی بۆ خۆبەخشەكانی کەرکووک: فەرمانە سەربازییەكان جێبەجێ بكەن رووداو – كەركووك سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایگەیاند، ئەگەر ئەو پێشمەرگە خۆبەخشانەی نێو شاری کەرکووک بێنە ژێر فەرمانی فەرماندە سەربازییەکان، بەزووترین کات رەوشی کەرکووک کۆنترۆڵ دەکرێتەوە. مام هێرش جەباری، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک، وەکو هەمیشە چەندین هاونیشتمانی خۆبەخشانە هاتنە مەیدانەکە و دژی داعش شەڕدەکەن، ئەمەش جێگەی دڵخۆشی هەموو لایەکمانە، بەڵام ئەگەر ئەو خۆبەخشانە بە فەرمانی فەرماندە سەربازی و مەیدانییەکان بجووڵینەوە، بەهیچ جۆرێک ئەو جۆرە شەڕانە درێژە ناکێشن و بەزووترین كات کۆنترۆڵ دەکرێن”. هێرش جەباری گوتیشی:” بۆ زووتر کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی کەرکووک و سەلامەتی گیانیان، داوا لە پێشمەرگە خۆبەخشەکان دەکەین، رەچاوی فەرمانە سەربازییەکان بکەن و بە حەماسەت شەڕنەکەن”.

Lalish Duhok

حکومەتا ئوسترالیا ٣ ملیۆن دۆلار بۆ ئاڤەدانکرنا عێراقێ تەرخانکرن

Lalish Duhok

مستەفا کازمی: پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ دێ بەردەوام بن ل بەرنگاربوونا تیرۆرێ

Lalish Duhok