ئابوورێ هەرێمێ دێ گه‌ش كت
سلێمانی-KDP.info-![]()
(نه‌وزاد شێخ كامیل)، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسان به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانێته ڕێكکه‌وتنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا و، به سه‌ره‌تای هه‌ستانه‌وه و بووژانەوەی ئابووریی كوردستانی ده‌زانێت.
(نه‌وزاد شێخ كامیل)، سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسان بە ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایه‌گه‌یاند: ”بە ڕێکكه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا له بواری ده‌رهێنان و پاڵاوتنی نه‌وتدا زۆر گه‌شبینم و به سه‌ره‌تای تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابووریی كوردستانی ده‌زانم.”
(شێخ كامیل) گوتی: ”پێشبینی دەکرێت بە پێی ڕێککەوتنەکە تا کۆتایی ساڵی 2017 بۆڕییەکی دیکەی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جیهان ڕابکێشرێت، بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر بکات، کە ئەو کارە وادەکات هەرێم ڕێژەی فرۆشتن زیاد بکات و داهاتی زیاتر بەدەست بهێنێت و، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆکار بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک، کە حکوومەت دەبێ ئێستا زیاتری کار بۆ بکات.”
سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسان دەڵێت: ”ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان کۆمپانیاکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستاندا چەند ڕێککەوتنی تری ئابووری بەدوادا دێت، چونكه ئه‌م ڕێكکه‌وتنه زۆر گرینگ و به‌هێزه.”
(شێخ كامیل) ئاماژەی دا: ”ئەو ڕێککەوتنە ئابوورییە دەرگا بە ڕووی هەرێم و ڕووسیادا دەکاتەوە بۆ هەماهەنگی و بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان و ده‌بێ نه‌یار و دۆست ددان به‌وه‌دا بنێن، کە سیاسه‌تی ئابووریی (نێچیرڤان بارزانی) چه‌نده سه‌ركه‌وتووه.”
سه‌رۆكی لقی سلێمانیی ئابووریناسان گوتیشی: ”ڕووسیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزی ناوچه‌كه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ره‌و ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت، وای لێ ده‌خوێنمه‌وه دوای بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ڕووسیا یه‌كێك بێت له‌و وڵاتانە دەبێت، کە ددان به ده‌وڵه‌تی كوردستاندا دەنێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
