شبكة لالش الاعلامية

بارزانی و بالیۆزێ بریتانیا ل عێراقێ گشتپرسيا كوردستانێ گۆتوبێژكرن

بارزانی و بالیۆزێ بریتانیا ل عێراقێ گشتپرسيا كوردستانێ گۆتوبێژكرن 
رووداو – هەولێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان کردووە.

رۆژی پێنجشەممە 15ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فرانك بەیكەر، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناخی دوای داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا كراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گشتپرسی كوردستان کراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، پەیوەست بەم باسە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختی لەوە كردووەتەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ مافی نەتەوە و گەلانە بۆ دیاریكردنی چارەنووسی خۆیان، “بەڵام لەوباوەڕەدایە كاتێكی باش نییە بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی كوردستان”.

لە بەرامبەردا بارزانی رایگەیاندووە “ویستی گەلی كوردستان ئەوەیە كە دەستكەوتەكانی لەڕێگەی ئاشتیی و دوور لە تووندوتیژی بەدەستبهێنێت، دەیەوێ باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان و وڵاتانی ناوچەكە هەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەروەردێ برياره‌كا نوو ده‌ربارەی مامۆستایان و فەرمانبەران دده‌ت

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: ل چەند ده‌ڤه‌رێن هه‌رێمێ باران دێ بارت

Lalish Duhok

كەشناسی: بەفر و باران دێ  دەست پێ كت

Lalish Duhok