شبكة لالش الاعلامية

نەجمەدین كەریم: كەركوكی دێ بەشداريێ د ریفراندۆمێ دا كەن

نەجمەدین كەریم: كەركوكی دێ بەشداريێ د ریفراندۆمێ دا كەن

ئاوێنه‌

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری جەختی لەسەر بەشداریكردنی كەركوك لە پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستاندا كردەوە كە بڕیارە 25ی ئەیلولی داهاتو بەڕێوەبچێت.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی پارێزگاری كەركوك، ئەمڕۆ(یەكشەممە)، نەجمەدین كەریم لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كردوە لە جۆرجی بۆستن، جێگری نوێنەری نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق بۆ كاروباری سیاسی و دەستور و هەڵبژاردن.
لە دیدارێكی نێوانیاندا ئەو راپۆرتەی یونامی تاووتوێكراوە كە سەبارەت بە پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە نەتەوە یەكگرتوەكان خراوەتە بەرباس و هەروەها باس لە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانیش كراوە.
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك جەختی لەوە كردۆتەوە كە هاوڵاتیانی كەركوك بەشداری لە پرۆسەی ریفراندۆمدا دەكەن.
وتوشیەتی”ریفراندۆم مافێكی رەوایە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان زامنیان كردوە”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا پارێزگاری كەركوك ئاماژەی بەوەداوە كە سه‌قامگیری سیاسی فاكته‌رێكی گرنگه‌ بۆ رێگرتن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپی توندڕه‌و پاش له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش و جەختیشی‌ له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خ دان به‌ ئاواره‌كانی باشور و ڕۆژئاوای كه‌ركوك كردۆتەوە كه‌ تا ئێستا كه‌ركو‌ك پێشوازی كردوه‌ له‌ زیاتر له‌ 35 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لژنا پەروەردێ:بريارا حكوومەتێ بۆ مامۆستایان، ل ڤێ هه‌يڤێ ده‌ دێ ئێته‌ جێبه‌جێكرن

Lalish Duhok

زێده‌تر ژ250 هه‌زار چاڤدێران دێ رۆمالا هه‌لبژارتنێن عێراقێ كه‌ن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى:چاره‌سه‌ريا سه‌ره‌كى بۆ مسوگه‌ركرنا مافێن گه‌لێ مه‌ ئێكرێزى يه‌

Lalish Duhok