لسه‌ر تاوانا سپایکه‌ر، عێراقێ فه‌رمانا سێداره‌دانێ بۆ ٢٧ که‌سان ده‌رکر
هەولێر-KDP.info-![]()
عێراق، فه‌رمانی لەدار‌دانی بۆ ٢٧ که‌س ده‌رکرد که به‌شدارییان له تاوانی سپایکه‌ری ساڵی ٢٠١٤دا کردووه، که تیایدا له‌ژێر ده‌ستی داعش نزیکه‌ی ١٧٠٠ که‌س پێکه‌وه کوژران.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی دادگای تاوانه‌کانی عێراق که (سی.ئێن.ئێن) بڵاوی کردووه‌ته‌وه، عێراق فه‌رمانی له‌داردانی بۆ ٢٧ که‌س ده‌رکردووه که به‌شدار بوون له تاوانی کۆمه‌ڵکوژییه به‌ناووبانگه‌که‌ی سپایکه‌ر، که داعش ئه‌نجامی دا.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه به ناوی دادوه‌ر (عه‌بدولسهتتار به‌یره‌قدار) گوته‌بێژی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه.
(به‌یره‌قدار) ڕاشیگه‌یاندووه، ئه‌م فه‌رمانه به‌راییه و ته‌میز ده‌کرێته‌وه .
ئه‌وه دووه‌م فه‌رمانی به‌کۆمه‌ڵه بۆ تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژیی سپایکه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٦دا، عێراق ٣٦ که‌سی به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه له دار دا. له کاتی خۆیدا، داعش وێنه‌ی ڤیدیۆی کۆمه‌كوژییه‌که‌ی بڵاو کرده‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
