شبكة لالش الاعلامية

پلێن گەرمێ دادكه‌ڤن 

پلێن گەرمێ دادكه‌ڤن 
رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێ، گەرمای ئەمساڵ تێپەڕی و لە رۆژی دووشەممەوە پلەی گەرما نزمدەبێتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان لە رۆژی دووشەممە 14-8-2017 وە پلەی گەرما نزمدەبێتەوە‌. گوتیشی: “گەرمای ئەمساڵ تێپەڕی و چیدیکە لە 50 پلەی سەدی نزیک نابێتەوە”.

بەپێی پێشبنییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی، لە رۆژی دووشەممە 14-8-2017 لە هەولێر نزمترین پلەی گەرما 26 ‌و بەرزترینیش 42 پلە دەبێت‌. لە سلێمانی نزمترین پلەی 25 ‌و بەرزترینیش 40 پلە دەبێت‌. لە دهۆك نزمترین پلەی گەرما 25 ‌و بەرزترینیش 41 پلە دەبێت. لە كەركووك بەرامبەر ناوچەکانی دیکە گەرمتر دەبێت و پێشبینی دەكرێت نزمترین پلە 29‌ و بەرزترینیشی 46 پلە بێت.

لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە باشووری كوردستان كردبوو، پلەكانی گەرما بۆ نزیكەی 50 پلەی سەدی بەرزبوونەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاڤێ ئەمریکا لسەر پێکئينانا حکوومەتا نوو يا عێراقێ يە

Lalish Duhok

ئەمریکا: ئاگەهداری پێگوهۆڕێ مەکگۆرکی بۆ رێفڕاندۆمێ نینین

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: ئەو دەرفەتا نها بو گەلێ کورد هاتیە پێش ، پێدڤی یە گرنگ بهێتە وەرگرتن

Lalish Duhok