شبكة لالش الاعلامية

هادی عامری: مەحالە حەشدا شەعبی رووبروويێ پێشمەرگەى ببت 

هادی عامری: مەحالە حەشدا شەعبی رووبروويێ پێشمەرگەى ببت 
باسنیوز:
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ڕای گەیاند، مەحاڵە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی هێزەکانی پێشمەرگە ببنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16/8/2017، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، د. ڕۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی شاندی باڵای ڕیفراندۆم لە بەغدا ڕای گەیاند، لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ هادی عامریدا، بە تەواوەتی لێکتێگەیشتن هەبووە و ”هادی عامری ئامادەیی بۆ سەرخستنی تەواوی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕیوە“.

لەلایەن خۆیشەوە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕای گەیاند، پێشمەرگە خزمەتی گەلی کوردستان و گەلی عێراقی کردووە و میدیاکانن باس لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە دەکەن. گوتیشی: ”مەحاڵە حەشدی شەعبی ڕووبەڕووی پێشمەرگە ببێتەوە“.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 14/8/2017، شاندی باڵای ڕیفراندۆم گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و تاوەکوو ئێستا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجام داوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ دیدار لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەنجام بدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا سامانێن سرۆشتى: نابیت بێى رازیبوونا حكومه‌تێ گازا كێلگه‌هێن هه‌رێمێ بۆ چ جهان بهێته‌ ڤه‌گوهاستن

Lalish Duhok

پلێن گه‌رمێ نێزيكى 50ێ دبن

Lalish Duhok

دادگه‌ها فیدرالی بریاره‌کێ ده‌ربارەی ھەناردەكرنا نەفتا کوردستانێ دده‌ت

Lalish Duhok