ل عێراقێ ملیۆنهك و 300 ههزار خودان پێتڤيێن تایبهت ههنه
K24- ههولێ
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە کۆی 13 پارێزگا ملیۆنێك و 300 هەزار کەس خاوەن پێداویستی تايبهت ههن، لەنێو ئەو ژمارەیەشدا بەغدا و بەسرە زۆرترین رێژەی خاوەن پێداویستی تایبەتیان تۆماركردووه.
رێژەی خاوەن پێداویستییەکان لە عێراق بەهۆی شەڕوپێکدادانەکان و سەختی کارکردن و کەمی پێداویستییەکانی کار، بۆ 5% ی کۆی دانیشتوان بەرزبووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر گەنجێتی و زیندووێتی کۆمەڵگەی عێراقی دەبێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2016 کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، نەینەوا و ئەنبار لە خۆناگرێت، ژمارەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرزبووەتەوە، بەتایبەت لە شارەکانی بەغدا و بەسرە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە کۆی 13 پارێزگای عێراق ملیۆنێك و 300 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، لەنێویشیاندا57% یان لە رەگەزی نێر و 43% رەگەزی مێن، 75% ی کەسانی خاوەن پێداوسیتی لە شارو شارۆچکەکان نیشتەجێن و 25% ی دیکەشیان لە گوندەکان نیشتەجێن.
پارێزگاکانی بەغدا و بەسرە زۆرترین کەسی خاوەن پێداویستی لەخۆدەگرن، بهرێژهيهك 27% ی خاوەن پێداویستی لە پارێزگای بەغدا و 12% لە پارێزگای بەسرەن.
هەروەها 42% یان لەرووی جەستەییەوە خاوەن پێداویستین، 22% لەرووی بیر و هۆش و 6% لەژێر چاودێریدان.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، 62% خاوەن پێداویستییەکان نهخوێندهوارن و لەبەرامبەریشدا 38% خوێندهوارن، هەروەها له 88% بێکارن و 12% ی دیکەشیان کاردەکەن.
چاودێرانی بوارە کۆمەڵایەتییەکان ھۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی خاوەن پێداویستییەکان لەعێراق بۆ زۆری تەقینەوەکان و شەڕوپێکدادانەکان دەگەڕێننەوە، کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣وە وڵاتهكه بهسهدان تەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە و ماوەی سێ ساڵیشە بەردەوامە لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
