شبكة لالش الاعلامية

عەبادی کۆنترۆلکرنا تەڤاهيا ده‌ڤه‌رێن تەلەعفەر راگەهاند

عەبادی کۆنترۆلکرنا تەڤاهيا ده‌ڤه‌رێن تەلەعفەر راگەهاند
رووداو – هەولێر

حەیدەر عەبادی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای تەلەعفەر و تەواوی پارێزگای نەینەوای راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-8-2017 حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی “پێتان رادەگەیێنم کە تەلەعفەری خۆڕاگر، چووە پاڵ موسڵی رزگارکراو و گەڕایەوە خاکی نیشتمان”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: “تەلەعفەر لەلایەن هێزەکانی سوپا، پۆلیسی ئیتیحادی، دژەتیرۆر، حەشدی شەعبی، بەرپەرچدانەوەی خێرا و رۆڵەکانی تەلەعفەر ئازادکراوە”.

عەبادی دووپاتیکردەوە، رێگە بە هەڵاتنی چەکدارانی داعش نادەن، چونکە بوونیان هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو گەلانی ناوچەکە و جیهان. گوتیشی بە داعش دەڵێین “لە هەر کوێیەک بن ئێمە دێن بۆ رزگارکردن، هیچ بژاردەیەکی دیکەتان لەبەردەم دا نییە؛ جگە لە مردن یان خۆبەدەستەوەدان نەبێت”.

حەیدەر عەبادی جەخت لەسەر بەردەوام بوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکاتەوە “تاوەکو هەموو بستێکی خاکی عێراق” کۆنترۆڵدەکرێتەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی “هاتین تەلەعفەر” رۆژی 27ی ئەم مانگە کۆنترۆڵکردنەوەی سەنتەری قەزای تەلەعفەری راگەیاند، دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنەکە 20ی هەمان مانگ دەستیپێکردبوو.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھشیار زێباری د گەل بالیۆزێ بریتانیایێ دا پرسا ریفراندۆمێ گۆتوبێژ کر

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی راگەهاندنه‌كێ به‌لاڤ دكت 

Lalish Duhok

عێراق و توركیا باليۆزێن خۆ گازى دكن

Lalish Duhok